ته‌ندروستیی راپه‌ڕین هاووڵاتییان له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

"نابێت بەهیچ شێوەیەك بەرکەوتەیان لەگەڵ توشبوان هه‌بێت".. پشكنین كراون

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی راپه‌ڕین
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی راپه‌ڕین

K24- راپه‌ڕین:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین دانیشتوانی سنووری پشده‌ر له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار له‌و سنووره‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان تووشی سكچوون و رشانه‌وه‌ بوونه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی راپه‌ڕیندا هاتووه‌: "ماوەیەکە پەتای سکچون رشانەوە لە سنوورەکە تەشەنەی کردووەو، تائێستا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی بەهۆی پەتاکەوە داخڵی نەخۆشخانەکراون، دوای وەرگرتنی چەندین پشکنینی جۆراوجۆر، دەرکەوتووە ئەم پەتایە بەهۆی جۆرێك لە ڤایرۆسەوە بڵاوبووه‌تەوە".

هه‌روه‌ها داواشی له‌ هاووڵاتییان كردووه‌، پابەندی ئەم رێنماییانە بن:

1ـ دورکەوتنەوە لەتوشبوانی پەتاکە و پێویستە بەهیچ شێوەیەك بەرکەوتەیان لەگەڵ تووشبووان نەبێت.

2ـ پێویستە ئاو بکوڵێندرێت، به‌ر له‌ خواردنەوە.

3ـ بەهەموو شێوەیەك پابەندی پاك و خاوێنی بن.

H.B

Fly Erbil Advertisment