زۆربەی فراکسیۆنەکان بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەکەن
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

K24 – هەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و زۆربەی فراکسیۆنەکانیش بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کردووە.
به گوێره‌ی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، لە بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە، ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ران سوێندی ده‌ستووری ده‌خۆن. له بڕگه‌ی دووه‌می کۆبوونەوەکەدا، هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆمار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وەک لە بەرنامەی کار ئاماژەی پێکراوە، بڕیاره دانیشتنه‌كه كاتژمێر (12:00)ی نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ 7/2/2022 به كاتی به‌غدا کۆبوونەوەکە ده‌ستپێبكات.
دوێنێ هەر یەک لە فراکسیۆنەکانی سەدر، هاوپەیمانی سیادە، پارتی، چوارچێوەی هەماهەنگی بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکەیان راگەیاند.
رۆژی شەممە 5/2/2022، فراکسیۆنی سەدر، بڕیاریدابوو بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان نەکات و دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی لەگەڵ لایەنەکان راگرت. دوێنێش فراکسیۆنی پارتی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و به ئامانجی ته‌واوكردنی راوێژ و گفتوگۆی نێوان كوتله سیاسییه‌كان، بەشداری له دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنه‌ران ناكه‌ن.
لەلایەکی دیکە هاوپه‌یمانی سیادە رایگه‌یاندووه "بۆ پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی گفتوگۆی سیاسی، كه لایه‌نه سیاسییه‌كان له پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، به ته‌وافق له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له زۆرینه‌ی نیشتمانی، بڕیارماندا سبه‌ی له دانیشتنی نوێنه‌ران به‌شداری نه‌كه‌ین".
هاوکات هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بایکۆتکردنی کۆبووەنەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقی راگەیاندووە.
ئه‌م دانیشتنه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دوای ئه‌وه دێت، رۆژی (9ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2022) دانیشتنی یه‌كه‌می نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو، له دانیشتنه‌كه‌دا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردران.