ئه‌مه‌ریكا ئۆكرانیا به جێده‌هێڵێت
"شه‌ڕه‌كه نزیك بووه‌ته‌وه"
K24 - هەولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای ده‌كات، له كاتی هێرشكردنی رووسیا بۆ سه‌ر كیڤ، كۆشكی سپی پلانی گواستنه‌وه‌ی هه‌زاران ئه‌مه‌ریكی له ئۆكرانیا ئاماده‌كردووه.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، له‌كاتی هێرشكردنی رووسیا بۆ سه‌ر كیڤ، كۆشكی سپی بڕیاریدا له رێگه‌ی پنتاگۆنه‌وه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بگوازنه‌وه پۆڵه‌ندا.
ئه‌و رۆژنامه راشیگه‌یاند، شه‌ڕه‌كه نزیك بووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێگه‌پێدراو نیین بچنه ناو خاكی ئۆكرانیا تاوه‌كو هاووڵاتیانی بگوازنه‌وه، ته‌نیا ده‌بێت ئاسانكاری له ناو فڕۆكه‌خانه‌كان بكه‌ن.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی رایانگه‌یاند، كرده‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی ناو ئۆكرانیا، په‌یوه‌سته به پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی لۆجیستی، پێویست به‌وه ناكات وه‌زاره‌تی به‌رگری تێكه‌ڵی ئه‌و كاره ببن. ده‌شڵێن: "پتر له 30 هه‌زار هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی له ئۆكرانیادا هه‌ن، له‌كاتی هێرشكردنی رووسیا به خێرایی ده‌گوازرێنه‌وه پۆڵه‌ندا".
وۆڵ ستریت جۆرناڵ، باس له‌وه ده‌كات، ئیداره‌ی بایدن هه‌وڵده‌دات كرده‌ی چۆڵكردنی ئۆكرانیا، وه‌ك ئه‌فغانستانی لێ نه‌یه‌ت، له‌و كاته‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان به گوێره‌ی رێكه‌وتنێك گه‌ڕانه‌وه ناو شاره‌كان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان كشانه‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، حاڵی ئۆكرانیا وه‌ك ئه‌فغانستان نابێت، حكومه‌تی كیڤ هاوشێوه‌ی حكومه‌تی ئه‌فغانی به ئاسانی ناكه‌وێت.