قاسم ئه‌عره‌جی: 20 تیرۆریستی مه‌ترسیدار له به‌ندیخانه‌ی غوێران هه‌ڵاتوون
"ئه‌وروپا 5 ملیۆن یۆرۆی به‌خشییه ئاواره‌كانی ناوخۆی عێراق"

K24- هه‌ولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، 20 تیرۆریستی مه‌ترسیدار له به‌ندیخانه‌ی غوێران له حه‌سه‌كه هه‌ڵاتوون، تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون.
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، رایگه‌یاند، 20 تیرۆریستی مه‌ترسیدار له كاتی شكاندنی به‌ندیخانه‌ی غوێران له حه‌سه‌كه هه‌ڵاتوون و تا ئێستا نه‌توانراوه ده‌ستگیر بكرێن، له داهاتوودا ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ته‌واوی وڵاتانی جیهان.
ئه‌عره‌جی روونیكرده‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پرسی چه‌كدارانی داعشیان به هێند وه‌رنه‌گرتووه، كه له داهاتوودا مه‌ترسی گه‌وره بۆ ته‌واوی جیهان دروست ده‌كه‌ن.
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڤیلییه ڤاریۆلا، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێویسته ئه‌وروپا رۆڵی گرنگی له گفتوگۆكانی ڤییه‌نا هه‌بێت، چونكه له رێكه‌وتنی تاران و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بۆ سه‌ر سه‌قامگیری عێراق ده‌بێت.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌عره‌جی و ڤاریۆلا، به‌خشینی 5 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاواره‌كانی ناوخۆی عێراق، به‌تایبه‌ت ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه، راگه‌یه‌ندرا.