بكوژی گەنجە کوژراوەکەی کەلار خۆی رادەستی پۆلیس کرد
په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه

K24- گه‌رمیان:
له راگیهیهندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، بكوژی گه‌نجه‌كه‌ی دوێنێی كه‌لار خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ چوارشەمە لەگەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار بەچەکی تاپڕ تەقە لەهاوڵاتیەك کرا و کوژرا، کەسوکاری كوژراوه‌كه سکاڵایان لەسه‌ر دوو تۆمەتبار پێشكه‌شکرد، کە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوانیان هەبووە.
ئاشكراشیكرد، "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممه، یەكێك لە تۆمەتبارەکان بەناوی (ح - ع - ج)، خۆی رادەستی بەشی پۆلیسی کەلار کرد.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئێستا بەبڕیاری دادوەر و به‌گوێره‌ی مادەی 406 بەندکراوە و بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
دوێنێ موقدەمی مافپەروەر، علی جەمال قه‌دووری، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی پۆلیسی گەرمیان، رایگه‌یاند، لە گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار، تەرمی هاووڵاتیەک بەناوی (خ - ف - ج)، لە دایکبووی 1985 گه‌یه‌ندرایه بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار، کە بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لە دەستدابوو.
هه‌روه‌ها گوتی: بە گوتەی کەسوکاری كوژراوه‌كه کێشەی کۆمەڵایەتیان لەگەڵ دوو هاووڵاتی هەبووە و ئێواره له‌به‌رده‌م دەرگای ماڵی خۆیان بە چەکی تاپڕ تەقەیان لە ناوبراو کردووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان روونیكرده‌وه، لەسەر سکاڵای کەسوکاری تاوانلێكراو دادوەر بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دوو تۆمەتبار دەرکردووه.
H.B