زانیاری نوێ له‌باره‌ی ته‌قه‌كانی خه‌بات
قایمقامی قه‌زای خه‌بات زانیاری نوێ ده‌خاته‌ڕوو

K24- هه‌ولێر:
قایمقامی قه‌زای خه‌بات رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌سێك هه‌وڵیداوه 4 خانووی زێده‌ڕۆیی له‌و سنووره‌دا دروست بكات، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و قایمقامیه‌ت رێگریان لێ‌كرد و ئه‌ویش به چه‌ك رووبه‌روویان بووه‌وه.
كوێستان ئه‌حمه‌د، قایمقامی قه‌زای خه‌بات، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كاتژمێر 5:00ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 10ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، له سنووری قه‌زای خه‌بات، كه‌سێك هه‌وڵیداوه 4 خانووی زێده‌ڕۆیی دروست بكات، بۆ ئه‌مه هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و قایمقامیه‌ت رێگریان لێ‌كرد، ئه‌ویش به چه‌ك رووبه‌ڕووی ئه‌و هێزانه بووه‌وه.
قایمقامی قه‌زای خه‌بات راشیگه‌یاند، وه‌ك جێبه‌جێكردنی رێنمایی و رێكاره‌كانی تایبه‌ت به دروستكردنی خانووبه‌ره، ئه‌و 4 خانووه تێكدران خه‌ریك بوو به زێده‌ڕۆیی دروستبكرێن.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزێكی زێره‌ڤانی و هێزه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای خه‌بات و لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ لابردنی زێده‌ڕۆیی، له رێگه‌ی ئالیاتی شاره‌وانییه‌وه 4 خانووی زێده‌ڕۆیی لابران.