شۆفێرێكی په‌رله‌مان له هه‌ولێر كوژرا
ته‌مه‌نی 50 ساڵه و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكردووه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئێوارەى ئه‌مڕۆ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر له بوونی رووداوێكی كوشتن له نزیك مزگه‌وتی پاشا له گه‌ڕه‌كی (عهرەبان) ئاگاداركرانه‌وه و دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتە شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد.
هه‌روه‌ها گوتی: لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووه، کەسێك بەناوی (دڵدار حه‌مه‌ده‌مین مسته‌فا)، تەمەن (50) ساڵ كوژراوه، كه له په‌رله‌مانی كوردستان كاری شۆفێری ده‌كات.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، ئێستا تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن سەبارەت بە وەرگرتنی زانیاری لەسەر رووداوەكه و هه‌وڵدان بۆ دەستگیرکردنی بكوژهكە.
راشیگه‌یاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر لەسەر رووداوەکە دەخەینەڕوو.
H.B