کەنەدا بەرزترین رێژەی گەشەی دانیشتووانی هەیە
له پێشی وڵاته ئهوروپییهكانه

K24 – ههولێر:
بە گوێرەی داتا فەرمییەکانی کەنەدا، ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە لە ساڵی 2021 گەیشتووەتە نزیکەی 37 ملیۆن کەس، به بەراورد بە وڵاتە ئابوورییە بەهێزەکان رێژەی گەشەکەی دوو هێندەیە، هۆکارەکەشی بۆ بەرزی رێژەی کۆچبەران دەگەڕێتەوە.
ئاژانسی ستاتستیکس کەنەدا لە نوێترین راپۆرتیدا لەبارەی ژمارەی دانیشتووان بۆ ساڵانی 2016 تاوەکو 2021 رایگهیاند، تاکە شت لە کەنەدا گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە، ئەویش خێرایی گەشەی دانیشتووە بەراورد بە وڵاتە پیشەسازییەکانی جی حەوت.
ئەو ئاژانسە راشیگهیاند، ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە ملیۆنێک و 800 هەزار کەس بەراورد بە 2016 بڵاوبووەتەوە، کە سەدا 80ـی گەشەکە لە لایەن کۆچبەرانەوە بووە کە لە کەنەدا نیشتەجێن.
رێژەی گەشەی دانیشتووان بە سەدا 5.2 بووە لە ساڵی 2016ـەوە، بەمەش پێش هەریەکە لە بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ژاپۆن و ئەمریکا کەوتووە.
لەهەمان کاتدا رێژەی گەشەی دانیشتووان لە 2019 بۆ بەرزترین ئاستی بەرزبووەوە، بەڵام جارێکی دیکە بەهۆی کۆرۆنا و بەربەستەکانی بەردەم کۆچکردن، ئەو رێژەیە دابەزی.