وەزیری گواستنەوە به‌ شێوەزاری هەورامی سەرەخۆشی لە وەزیری رۆشنبیری دەكات

بۆ دڵنه‌وایی كۆچی دوایی دایكیان، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ به‌ شێوه‌زاری هه‌ورامی په‌یامی سه‌ره‌خۆشی بۆ وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیوه‌

حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید و ئانۆ جه‌وهه‌ر.. ئه‌رشیڤ
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید و ئانۆ جه‌وهه‌ر.. ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ "حەمەی حەمە سەعید"، وەزیری رۆشنبیری و لاوان كرد له‌باره‌ی كۆچی دوایی دایكیان و دڵنه‌وایی كردووه‌.

ئانۆ جه‌وهه‌ر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر  و په‌یجی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ له‌ فه‌یسبووك په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی له‌ حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان كرد و نووسیویه‌تی: برای ئێژام کاکە حەمەو حمەسەعیدی وەزیرو ڕوشنویری و لاوانو کوردستانی.. فرە دڵگرانێ بیەیمێ بە ئەژنیەی هەواڵو مەرگو ئەڎایتا، جە خوای لاڵیەیمێ کە یاگێش بەهەشت بوٙنە، عەمری درێژش پەی شمەی وەشەسیای جیا ئاستە بوٙ . لەش ساخ و سەرکەوتەبی هەمیشە.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (11ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، "غەریبە عەزیز بارام"، دایکی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

 

 

Fly Erbil Advertisment