ئه‌مه‌ریكا ئۆكرانیا به‌جێده‌هێڵێت
"گفتوگۆی نێوان پوتن و بایدن کاتژمێر 7ـی ئه‌مڕۆ ئێواره بە کاتی مۆسکۆ ئەنجامدەدرێت"

K24 - هەولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كیڤ ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 ئاشكرای ده‌كات، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی فه‌رمانیكرد كارمه‌نده لاوه‌كییه‌كانی ئۆكرانیا جێبهێڵن.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كیڤ له رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، واشنتن فه‌رمانیدا ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانی ئۆكرانی رووسی به‌رده‌وامه.
واشنتن پێی وایه رووسیا ئاماده‌باشی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر چركه‌یه‌ك هێرش بكاته سه‌ر ئۆكرانیا و داگیری بكات، جگه له‌وه‌ش دوای كۆتایی هێنان به په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و ئۆلاڤ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ده‌ركه‌وت مۆسكۆ ئاماده‌یه بچێته ناو كیڤ.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دواین هه‌وڵی له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌دات، به هیوای روونه‌دانی جه‌نگێكی گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا.
بلینكن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه ئاماژه‌كان مه‌ترسیدارن له‌باره‌ی ئاماده‌یی رووسیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا.
بڕیار وایه جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و فلادیمیر پوتن سەرۆكی رووسیا پەیوەندیەكی تەلەفۆنی سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی قەیرانی ئۆکرانی - رووسی ئەنجامبده‌ن.
کۆشکی سپی رۆژی هەینی رایگەیاند، رووسیا پێشنیاریكردووە پەیوەندییه تهلۆفۆنییهكه رۆژی دووشەممەی داهاتوو بكرێت، بەڵام کۆشکی سپی رۆژی شەممەی پێ‌باش بوو.
ئاژانسی هەواڵی تاسی رووسی رۆژی هەینی رابردوو بڵاویکردەوە، پوتن پلانی وایە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ بایدن و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئەنجام بدات.
دیمیتری بێسکۆف، گوتەبێژی کرملین رایگه‌یاند، گفتوگۆی نێوان پوتن و بایدن کاتژمێر 7ـی ئه‌مڕۆ ئێواره بە کاتی مۆسکۆ ئەنجامدەدرێت، ده‌شڵێت: "دەستپێشخەری دیالۆگەكە لە لایەن واشنتۆنەوە كراوە و ئەمه‌ریکا داوایەکی بۆ مۆسكۆ ناردووە.
Despite the reduction in diplomatic staff, the core embassy team, our dedicated Ukrainian colleagues, and @StateDept and U.S. personnel around the world will continue relentless diplomatic and assistance efforts in support of Ukraine’s security, democracy, and prosperity.
— U.S. Embassy Kyiv (@USEmbassyKyiv) February 12, 2022