گه‌نده‌ڵییه‌كانى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و كه‌رتی نه‌وت له هه‌مووان زیاتره
ده‌سته‌ی ده‌سپاكی باس له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی لە هەرێمی کوردستان رۆژ له دوای رۆژ چڕتر ده‌كرێنه‌وه و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیش ده‌ڵێت، له دۆسیە كۆنه‌كان چه‌ند وه‌زیرێكی كابینه‌كانی پێشوو لە گەندەڵی تێوه‌گلاون و له لێكۆڵینه‌وه‌ی دۆسێیەی نوێش پێشبینی ده‌كه‌ن كه‌سانی پله باڵا له ئاستی وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تێدابێت.
پێشینان ده‌ڵێن، دار كرمی هه‌بێت، ده‌بێت له ریشه‌وه ده‌ربهێندرێت، ره‌نگه ئه‌مه باشترین هه‌نگاو بێت بۆ دانانی هێلی سوور بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی.
دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی رۆژ له دوای رۆژ ژماره‌یان زیاد ده‌كات، ئه‌و پیاوه پێشتر چه‌ندین مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی پێشكه‌ش به بارزانی كردووه، ئێستاش هاوكاری ئه‌و لیژنه‌یه‌یه كه سه‌رقاڵی لێپێچینه‌وه‌ی فایله‌كانی گه‌نده‌ڵین و ده‌ڵێت، بارزانی به ئاشكرا به‌هه‌مووانی راگه‌یاند هیچ كه‌سێك و به‌رپرسێك شایسته‌ی لێبوردن نییه.
93 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی دراونه‌ته ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، خۆشیان خاوه‌نی زیاتر له 120 دۆسیه‌ن، له‌لایه‌ن بارزانیش سه‌رپشككراون كه هه‌رچی پێویسته بیكه‌ن تا ئه‌و پرۆسه‌یه ئامانجه‌كه‌ی بپێكێ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیش ده‌ڵێت، مه‌له‌فی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نه‌وت له هه‌موو فایله‌كه‌نی دیكه په‌ڕه‌كانی زیاترن.
تاكه ئومێدێك كه ئێستا هاوڵاتیان چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن، گه‌یشتنه لووتكه‌ی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازییه.
نوێترین دۆسیه‌ی ئێستا له‌به‌ر ده‌ستی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیه، لێكۆڵێنه‌وه‌یه له‌و فایلانه‌ی كه تایبه‌تن به دزه پێكردن و ئاشكرا بوونی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌سگیركراون داوامان كردووه بدرێنه دادگای لیكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سپاكی.