5 کەس بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەك دەستگیرکران
لەکاتی کارکردنیان و دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکی کارەبا ده‌ستگیركراون

K24 - هه‌ولێر:
قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر له راگهیندراوێكدا ئاشكرای كرد، دوای کۆکردنەوەی زانیاری له‌سه‌ر ئەو کەسانەی دەستکاری پێوەری زیرەکی کارەبای گەڕەکان دەکەن، 5 كه‌س ده‌ستگیركراون.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایگه‌یاند، بە فەرمانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەلایەن لێژنەکانی قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر و پۆلیسی شارەوانی، (5) کەس لەکاتی کارکردنیان و دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکی کارەبا لەیەکێك لەگەڕەکانی شاری هەولێر دەستگیرکران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای دەستگیکردنیان و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان و ئەو کەلوپەلانەی کارەکەیان پێ ئەنجامدەدا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە و رەوانەی دادگا دەکرێن، بۆ ئه‌وه‌ی به پێی یاسا سزای خۆیان وه‌ربگرن.
