واشنتن: پێویسته جیهان بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا له ئاماده‌باشیدا بێت
"دوور نییه له هه‌ر ساتێك‌دا په‌لاماره‌كه روو بدات.. ناتوانرێت به‌دیاریكراوی ده‌ستنیشانی ئه‌و رۆژه بكرێت، كه رووسیا تێیدا هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ئه‌نجام ده‌دات"
K24- هه‌ولێر:
جه‌یك سۆلیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی زانیاری له‌باره‌ی پلانی رووسیا بۆ داگیركردنی ئۆكرانیای له‌به‌رده‌سته و داواشی له جیهان كرد، له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدا بێت.
سۆلیڤان گوتی: "ئێمه زانیاریمان له‌به‌رده‌سته له‌باره‌ی پلانی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "په‌له‌كردنێكی نائاسایی بۆ چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له سه‌ر سنووری ئۆكرانیا له‌ئارادایه".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا ده‌رفه‌تی ئه‌وه به رووسیا نادات هێرشی له‌ناكاو بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ئه‌نجام بدات.
گوتیشی: "پێویسته جیهان بۆ داگیركارییه‌كه‌ی رووسیا بۆ خاكی ئۆكرانیا له ئاماده‌باشیدا بێت" و روونیشیكرده‌وه، "ناتوانرێت ده‌ستنیشانی ئه‌و رۆژه بكرێت، كه رووسیا تێیدا هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ئه‌نجام ده‌دات".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژی هه‌ینی سۆلیڤان هۆشداری ئه‌وه‌یدا، ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازیی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، كه له ئاسمان و سه‌رزه‌مینه‌وه ده‌كرێت، بووه‌ته ئه‌گه‌رێكی به‌هێز و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا رووسیا ئه‌و هه‌نگاوه بنێت و داواشی له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد، له ماوه‌ی دوو رۆژدا كیێڤ جێبهێڵن.
لای خۆیه‌وه جۆن كێربی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" گوتی: "ناتوانین له‌و راپۆرتانه دڵنیا ببینه‌وه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، رووسیا ئاماده‌سازیی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، 16ی ئه‌م مانگه هێرشی سه‌ر ئۆكرانیا بكات".
كێربی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "دوور نییه له هه‌ر ساتێك‌دا و له ئه‌مڕۆشدا رووسیا هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێ بكات".
پێشبینییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه له‌وانه‌یه مۆسكۆ هێرشه‌كه‌ی بخاته دوای یارییه‌كانی په‌ككین له 20ی ئه‌م مانگه، ئینجا ئه‌نجامی بدات، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ره‌چاوكردنی دۆخی چین، كه هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی رووسیایه.
به‌ڵام به‌م دواییانه به‌شێك له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری و به‌رپرسانی ئه‌و دوو وڵاته بڵاویانكردووه‌ته‌وه، كه گوتوویانه: پێشبینی ده‌كرێت جه‌نگه‌كه دوای دانوستانه‌كانی نێوان پوتن و ئۆلاف شۆڵتس، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا روو بدات، كه بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕیاریشه رۆژی دووشه‌ممه راوێژكاری ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی كیێڤ بكات و دواتریش ده‌چێته مۆسكۆ و له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌وروپادا بۆ هێشتنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ به كراوه‌یی، له‌گه‌ڵ پوتن كۆده‌بێته‌وه.
لای خۆیه‌وه رووسیا داوای ده‌سته‌به‌ری ئه‌منیی له رۆژئاوا كردووه، كه به‌ڵێننامه‌یه‌ك بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و له‌خۆنه‌گرتنی ئۆكرانیا له‌ناو ناتۆدا له‌خۆ ده‌گرێت.
له به‌رامبه‌ردا واشنتن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و داواكاریه‌ی رووسیای ره‌تكردووه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش پێشنیازی رێككه‌وتنێكی نوێی نه‌هێشتنی چه‌كی له نێوان ئه‌وروپا و مۆسكۆی كردووه.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه رووسیا زیاتر له 100 هه‌زار سه‌ربازی خۆی له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا جێگیركردووه و له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووش‌دا له دواییه‌دا زۆرترین مانۆری سه‌ربازیی له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ره‌ش ئه‌نجامداوه.
تا ئێستا، هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ دامركاندنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و قه‌یرانی ئۆكرانیا شكستیان هێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆشكی سپی جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر رووسیا هێرشی سه‌ر ئۆكرانیای دراوسێكه‌ی كرد، ئه‌وا باجه‌كه‌ی زۆر به قورسی ده‌داته‌وه.
به‌گوته‌ی كۆشكی سپی، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوانیان، به ڤلادیمێر پوتنی هاوتا رووسییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "ئه‌گه‌ر رووسیا هێرشی سه‌ر ئۆكرانیای كرد، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان ده‌ده‌نه‌وه و باجێكی قورس و ده‌ستبه‌جێ ده‌خه‌نه سه‌ر رووسیا".
هه‌روه‌ك بایدن دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌نابردنه به‌ر دیپلۆماسیه‌ت ئاماده‌یه.. له هه‌مان كاتدا ئێمه ئاماده‌ین بۆ سیناریۆكانی دیكه‌ش".
به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكیش كه ئاماژه به ناسنامه‌كه‌ی نه‌كراوه، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندووه، "په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی بایدن و پوتن گرنگ و ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، به‌ڵام نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له یبنه‌مای داینامیكیه‌تی ئه‌و ئاراسته‌یه‌دا بكات، كه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له‌باره‌ی قه‌یرانی ئۆكرانیا له‌ئارادایه".
H.B