زاخارۆڤا: ئه‌مه‌ریكییه‌كان له چه‌واشه‌كردنی جیهان به‌رده‌وامن بۆ ره‌وایه‌تیدان به هێرشكردنه سه‌ر سڤیله‌كان
"داوا له فه‌رمانڕه‌واكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م، به درۆكردنی نوێ بارگرانی نه‌خه‌نه سه‌ر ویژدانیان، هه‌رچه‌ند من دڵنیا نیم له‌وه‌ی ئاخۆ ویژدانیان هه‌یه یان نا"
K24- هه‌ولێر:
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا واشنتنی به بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ و ده‌نگۆی ناڕاست تۆمه‌تبار كرد و گوتیشی: كۆڵن پاوڵ، راوێژكاری پێشووتری ئه‌مه‌ریكاش هه‌مان تاكتیكی بۆ ره‌وایه‌تیدان و خوڵقاندنی پاساو بۆ هێرشكردنه سه‌ر عێراق به‌كارهێنابوو.
زاخارۆڤا له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له تێلیگرام نووسیویه‌تی: "جیهان ده‌زانێت كێ به‌رده‌وام درۆ ده‌كات. ئه‌وانه‌ش كه بیریان چووه‌ته‌وه كه واشنتن چۆن پاساو و به‌هانه بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی ده‌خوڵقێنێت، پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گوتاری كۆڵن پاوه‌ڵ، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كاتێك له 5ی فێبرایه‌ری ساڵی 2003 له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی پێشكه‌شكرد".
له به‌رده‌وامی گوته‌كانیدا زاخارۆڤا نووسیویه‌تی: "دوای گوتاره‌كه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، خودی پاوه‌ڵ چه‌ندین جار دانی به‌وه‌دا ناوه، كه بڕیاریان دابوو هێرشی سه‌ر عێراق بكه‌ن و ئه‌و نیگه‌رانه له‌و بڕیاره‌یان، چونكه دواتر ده‌ركه‌وت، كه زۆربه‌ی ئه‌و داتایانه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كران، هه‌ڵه بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دوای هێرشی سه‌ر عێراق، زیاتر له 100 پسپۆر و شاره‌زا له راپۆرتێكدا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه هیچ مادده و چه‌كێكی كیمیایی له‌و وڵاته نه‌دۆزراوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌مه‌وێت هه‌ندێك گرته‌ی ئه‌و گوتاره كه به زمانی دایكی ئه‌و پێشكه‌شكرا، به‌بیر به‌ڕێز سۆلیڤان بهێنمه‌وه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ جه‌یك سۆلیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، كه ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی زانیاری له‌باره‌ی پلانی رووسیا بۆ داگیركردنی ئۆكرانیای له‌به‌رده‌سته و داواشی له وڵاتانی جیهان كرد، له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدا بن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به‌وه كۆتایی به نووسینه‌كه‌ی هێناوه، كه "سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مه‌ریكا تا ئێستاش موماره‌سه‌ی درۆكردن ده‌كه‌ن و پاساو و به‌هانه‌كان جۆراوجۆر ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی جیهانه‌وه هێرشی سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل بكه‌ن. كه به‌ڕاستی ئه‌مه بۆ هه‌مووان شتێكی زانراوه. ده‌مه‌وێت داوا له نوێنه‌رانی چینی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌مه‌ریكا بكه‌م، به درۆكردنی نوێ چیتر بارگرانی نه‌خه‌نه سه‌ر ویژدانیان، هه‌رچه‌ند من دڵنیا نیم له‌وه‌ی ئاخۆ ویژدانیان هه‌یه یان نا!!".
H.B