بایدن چی به سه‌رۆكی ئۆكرانیا گوت؟
"بایدن هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی بۆ ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا نه‌بووه"

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ئێواره‌ی دوێنێ (13ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا "ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی"، سه‌رۆكی ئۆكرانیای دڵنیاكرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی په‌رچه‌كردارێكی خێرا و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان ده‌بێت ئه‌گه‌ر رووسیا هه‌ر هه‌نگاوێكی دیكه بنێت به ئاراسته‌ی داگیركردنی ئۆكرانیا.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی له سه‌روه‌ختی دوو رووداوی جودایه، یه‌كه‌میان له دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئێواره‌ی پێشتر (12 شوبات)ی سه‌رۆك جۆو بایدن دێت له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن-ی سه‌رۆكی رووسیا، كه ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێری خایاند، دوومیان له‌كاتێكدایه، ئه‌گه‌ری داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه به‌پێی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له ئان و ساتدایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
چونكه به‌پێی قسه‌كانی جاك سولیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كۆشكی سپی له چاوپێكه‌وتنێكیدا دوێنێ 13ی شوبات له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن دوپاتیكرده‌وه، كه داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه له‌دوای كۆتایی هاتنی ئۆڵمپیادی زستانه‌ی په‌كین- 2022 ده‌ستپێده‌كات، كه ده‌كه‌وێته دوای 20 شوبات.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆشكی سپی، بایدن له په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا كه 50 خوله‌كی خایاندووه به زیلینسكی وتووه، ئه‌مه‌ریكا شانبه‌شانی هاوپه‌یمانه‌كانی په‌رچه‌كرداری خێرا و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت له هه‌ر كارێكی دوژمنكارانه‌ی رووسیا به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی، هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه ره‌زامه‌ندبوون له‌سه‌ر گرنگیپێدانی په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی و په‌رچه‌كردار به‌رامبه‌ر ئه‌و گردبوونه‌وه سه‌ربازییه‌ی رووسیا له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا.
به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن به‌رپرسێكی باڵای ئۆكرانی كه ئاگای له په‌یوه‌ندییه‌كه بووه، ده‌ڵێت: " زیلینسكی داوای نوێكردنه‌وه‌ی هاوكاری سه‌ربازی و پاڵپشتی ماددی كردووه‌ته‌وه بۆ ئۆكرانیا و داواشی له بایدن كردووه له نزیكترین ده‌رفه‌تدا سه‌ردانی ئۆكرانیا بكات، به‌ڵام بایدن هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی نه‌بووه بۆ ئه‌و داوایه".
به‌پێی به‌رپرسه باڵا ئۆكرانییه‌كه، زیلینسكی به بایدن-ی وتووه: "من له‌و باوه‌ڕه‌دام به سه‌ردانیكردنت بۆ كێڤ له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت بۆ سه‌قامگیركردن دۆخه‌كه و ئاماژه‌یه‌كی به‌هێز ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كان". به‌ڵام به‌رپرسێكی كۆشكی سپی، ده‌ڵێت: "سه‌ردانی بایدن بۆ ئۆكرانیا كارێكه دووره له واقیعه‌وه".

هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی رۆیته‌رز سه‌رۆكی ئۆكرانیا به بایدن-ی وتووه ئۆكرانیا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر سیناریۆیه‌كی رووسیا و سوپاسی ئه‌مه‌ریكاشی كردووه بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌شی كردوون.
به‌پێی به‌رپرسه باڵاكه‌ی ئۆكرانیا زیلینسكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی به‌كارهێناوه بۆ چه‌ند پێشنیارێك له‌وانه پاڵپشتیكردنی دارایی و سه‌ربازی زیاتری ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی رووسیا به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا-ش له تویتێكدا ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان خۆیی و بایدن سه‌ركه‌وتوو بووه و هه‌ردوولا گفتوگۆیان كردووه له‌سه‌ر "ئاسایش و ئابووری و ترس و سزاكان و كاری دوژمنكارانه‌ی رووسیا".