"5500 هاووڵاتی عێراقی له ئۆكرانیان"
"عێراق گه‌شته فرۆكه‌وانییه‌كانی بۆ كیڤ راگرت"

K24- هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی عێراقی له ئۆكرانیا، ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه.
عه‌لی عه‌باس جیهانگیر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی عێراقی له ئۆكرانیاوه، ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه، له ئێستاشدا عێراق گه‌شته فرۆكه‌وانییه‌كانی بۆ كیڤ راگرتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان چاودێری دۆخی ئۆكرانیا ده‌كات. ده‌شڵێت: "5500 هاووڵاتی عێراقی له ئۆكرانیان، رێوشوێنی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ئاماده كراوه، ئاسایشی باڵیۆزخانه‌ی عێراقیش دابینكرداوه.
تا دێت ئەگەری داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه و هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانی بەهێزتر دەبن، لەهەمانکاتدا زۆرینەی حکومەتەکان داوا لە دیپلۆماتکار و هاووڵاتییەکانیان دەکەن ئۆکرانیا بەجێبهێڵن.