وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا: ته‌نیا دوو كاتژمێر ماون
ماریا زاخارۆڤا: دوای دوو كاتژمێری دیكه "بلۆمبێرگ" ده‌بێته‌وه "كوله‌كه‌ی" ساندرێللا
K24- هه‌ولێر:
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، ته‌نها دوو كاتژمێرمان ماوه بۆ ئه‌و واده‌یه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی "بلۆمبێرگ"ـی ئه‌مه‌ریكی بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێ بكات.
زاخارۆڤا له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له تێلیگرام به گاڵته‌جاڕییه‌وه نووسیویه‌تی: "به بیر هه‌موو لایه‌ك ده‌هێنینه‌وه كه ئاژانسی "بلۆمبێرگ"ـی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاندبوو، رووسیا له 15ی ئه‌م مانگه هێرشی سه‌ر ئۆكرانیا ده‌كات".
زاخارۆڤا به‌ده‌م پرسیاره‌وه گوتی: "ئایا ئامرازی چه‌واشه‌كردنی به‌كۆمه‌ڵ نایه‌وێت هيچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر پێشبینییه‌كانی بدات؟".
له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "ته‌نيا دوو كاتژمێر بۆ تۆبه‌كردن ماوه‌ن، به‌ر له‌وه‌ی "بلۆمبێرگ" ببێت به "كوله‌كه"، ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئاژانسه‌یان بۆ ره‌واجدان به جه‌نگی دژ به "مشكه‌كان" دا". (ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ چیرۆكی جیهانیی ساندرێللا، كاتێك جادووگه‌ره میهره‌بانه‌كه پێی گوت، ده‌بێت به‌ر له نیوه‌شه‌و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، چونكه دوای نیوه‌شه‌و هه‌موو شتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی و گالیسكه سحراوییهكهی ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی، كه له بنه‌ڕه‌تدا كوله‌كه بووه و خزمه‌تكاره‌كانیش ده‌بنه‌وه به مشك)".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌ر له كاتژمێرێك، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا ده‌گوازێته‌وه رۆژئاوای ئه‌و وڵاته و داواشی له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد، هه‌رچی زووه ئه‌و وڵاته جێ بهێڵن.
H.B