3 کارگەی غاز له دهۆك سزادران
سهرپێچییان كردووه و غازی ماڵانیان به گران فرۆشتووه
K24 - دهۆك:
موحسین تهها محەمەد، بەرێوەبەری نەوت و کانزاکان لە دهۆک بۆ کوردستان24 رایگەیاند، بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بههۆی سەرپێچیکردن لە رێنمایەکانی وەزارەت، 3 کارگەی غازی ماڵان لە پارێزگای دهۆک سزادران.
بەرێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک ئاماژهی بهوه كرد، هەردوو کارگەی (چارچەل و گردەسێن) لە سنوری قەزای ئاکرێ، بههۆی فرۆشتنی غازی حكومی بە نرخی غازی بازرگانی، به بڕی یهك ملیۆن دینار سزادران و بۆ ماوهی (15) رۆژیش غازیان پێنادرێت.
ئاماژهی بهوهش كرد، لەبەر هەمان سەرپێچی کارگەی (گۆران)یش لە سنووری قەزای شێخان بە بڕی 2 ملیۆن دینار و راگرتنی بۆ ماوهی (15) رۆژ سزا درا.
موحسین تهها محەمەد، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک، ئاشكرای كرد، ئەگەر ئەم سهرپێچییانه دووبارە بوویەوە، سزاکە لە سەریان دوو بەرامبەر دهبێتهوه.