زاخارۆڤا: ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن رووسیا به نیازی داگیركردنی ئۆكرانیایه "شێت و بێ ئه‌خلاقن"
"هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆ و قسه و قسه‌ڵۆكانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بازاڕی وزه‌یه"
K24- هه‌ولێر:
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دووپاتیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن رووسیا به نیازی داگیركردنی ئۆكرانیایه، "شێت و بێ ئه‌خلاقن".
زاخارۆڤا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "Rete4 TV"ی ئیتالی گوتی: "كاتێك له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا خوێندنه‌وه‌مان بۆ میدیاكانی رۆژئاوا كرد و گوێبیستی لێدوانه‌كانی كۆشكی سپی و داونینگ ستریت بووین، گوایا رووسیا به نیازی هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیایه، دركمان به‌وه كرد، كه تاكه كه‌س ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و جۆره لێدوانانه بدات، ته‌نها كه‌سانی شێت و بێئه‌خلاقن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌مه‌ریكا كه باس له ئاماده‌باشی رووسیا بۆ هێرشكردن ده‌كات، نایه‌وێت گوێبیستی ئه‌وه بێت كه ئێمه باس له جووڵه‌ی هێزه‌كانمان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌موو ئه‌وه‌ی ئێستا ره‌واجی پێ ده‌ده‌ن و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌ر به‌ڕاستی پێشتر رۆژئاواییه‌كان كردوویانه"، و هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عێراق له ساڵی 2003، یه‌كێكه له‌و نموونه زه‌قانه.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌مه‌ریكا به غازی رووسیا و ده‌سته‌به‌رییه یاساییه‌كه‌ی تووڕه ده‌بێت، چونكه رووسیا خاوه‌ن پشكێكی گه‌وره‌یه له بازاڕی وزه و ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌وان بێت.. ئه‌وان بیرۆكه و پێشنیازی جیاواز له‌باره‌ی ئۆكرانیا ده‌خه‌نه‌ڕوو.. و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م "غازی شلی باكوور 2"، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رازی بكه‌ن ده‌ستبه‌رداری ببێت و شكست به‌و بازاڕه بهێنن، تاوه‌كو ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن و داهاته‌كه‌یان پێ زیاد بكه‌ن".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌كرێت ئیتاڵیا له‌و حاڵه‌تانه‌دا و له پێناو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا، مافی ڤیتۆ له ئه‌وروپا به‌كاربهێنێت.. ئیتاڵیا ده‌توانێت له كاتی ده‌نگدان به سزاكان مافی ڤیتۆ به‌كاربهێنێت".
له به‌رده‌وامی گوته‌كانیدا زاخارۆڤا بۆ ئه‌و كه‌ناڵه ئیتاڵییه گوتی: "له یه‌كێك له قۆناغه‌كان ده‌توانیت بڵێی: بوه‌ستن. ئێمه ئاشتی، غاز، ئاڵوگۆڕی وه‌به‌رهێنان و گه‌شتیارانی رووسیمان بۆ ئیتاڵیا ده‌وێت".
H.B