دژه تیرۆری عێراق ده‌ستگیركردنی 5 تیرۆرستی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یاند
پرۆسه‌كه له ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رهه‌مداره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ هه‌ولێر بووه

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراقی رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر، توانیمان 5 تیرۆرست ده‌ستگیر یبكهین.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراقی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بۆ راونانی تیرۆرستانی داعش و له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌نجامه‌كانی هه‌وڵه به‌رهه‌مداره‌كانی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پارێزگای هه‌ولێر، ده‌زگای دژه‌تیرۆر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاسایشی هه‌ولێر توانی 5 تیرۆرست ده‌ستگیر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و پێنج تیرۆرسته‌ی له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌ستگیركراون، سه‌ر به رێكخراوی تیرۆرستی داعشن.
H.B