بایدن له‌باره‌ی قه‌یرانی ئۆكرانیا: هه‌موو كه‌س ده‌زانێت دۆخه‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت
"ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌ر رووسیا"

K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی قه‌یرانی ئۆكرانیا و هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا، جۆ بایدن ئه‌مشه‌و 15ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد، تێیدا رایگه‌یاند، رێگا و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا دیارن. ئاشكراشی كرد "ئیداره‌كه‌م به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پوتن له گفتوگۆدان".
بایدن له گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا باوه‌ڕی ته‌واوی به گفتوگۆ هه‌یه، بۆ ئه‌مه واشنتن بیرۆكه‌ی زۆری پێشكه‌ش به مۆسكۆ كردووه، له‌وانه سنوورداركردنی چه‌ك، بۆیه ده‌بێت وڵاتان ئازادی خۆیان هه‌ڵبژێرن و رێگه‌ی خۆیان دیاری بكه‌ن.
جۆ بایدن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاندووه، به‌شێك له سه‌ربازه‌كانی له سنووره‌كانی ئۆكرانیا كشاندووه‌ته‌وه، ئه‌مه هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره، ناشزانین راسته یاخوود نا.
بایدن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، 150 هه‌زار سه‌ربازی رووسیا له ده‌وروبه‌ری ئۆكرانیا جێگیر كراون، ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر كیڤ، بۆیه داوامان له هاووڵاتیانمان كردووه ئه‌و وڵاته جێبهێڵن، چونكه دۆخه‌كه زۆر ئاڵۆزه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "هه‌موو كه‌س ده‌زانێت دۆخه‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت، ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌ر رووسیا، له‌هه‌مان كاتدا ئۆكرانیاش بۆ سه‌ر مۆسكۆ هه‌ڕه‌شه نییه".