مه‌سرور بارزانی به‌شداری له كۆنفرانسی میونشن ده‌كات
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌كات.

K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌كات.
بڕیاره كۆنفرانسه‌كه، سبه‌ی هه‌ینی (18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) ده‌ستپێبكات و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ قه‌ته‌ر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت.
ئەمساڵ خولی 58ه‌مینی كۆنفرانسی میونشن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیاجیا له ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مه‌ریكاوه به‌شدارن تێیدا.
بەهۆی رێوشوێنەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ ژمارەیەکی کەمتری سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان بە بەراوورد بە ساڵانی رابردوو ئامادەی کۆنفرانسەکە بن.
لەو کۆنفرانسەدا، بڕیاره مەسرور بارزانی دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و ئەمه‌ریکا هەبێت.
هەڕەشەی تیرۆر، دۆخی ئاسایشی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای جیهان دەبێت.

لە ساڵانی رابردوودا، بە هەمان شێوەی ئەمساڵ هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتیەکی کارای لە کۆنفرانسەدا هەبووە و دوو ساڵ لەمەوبەر لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا، مەسرور بارزانی لەگەڵ هەریەک لە مایک پۆ‌مپێیۆ، وەزیری ئەوکاتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا و وەزیری وزەی و بەرگری ئەوکاتی ئەمه‌ریکا و سەرۆک وەزیرانی بولگاریا هەروەها وەزیری ئەوکاتی بەرگری ئەڵمانیا کۆبوونەوە.
ئەمە جگە لەوەی لەگەڵ هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، تورکیا و ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای وڵاتانی جیهان کۆبوونەوە، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بە گرنگی پێگەی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهانیش.
ساڵانە له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، قه‌یرانەکانی جیهان و پرسی به‌رگری و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی جیهان تاوتوێ ده‌كرێن.
بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگێکی گەورە لەنێوان رووسیا و رۆژئاوا لەسەر ئۆکرانیا.
هەروەها چاوەڕی دەکرێت، رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی کۆچبەران و رێککەوتنی ناووكی ئێران و ململانێکانی ئەمه‌ریکا و چین و رکابەرایەتی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان لە بواری تەکنەلۆژیادا تەوەری سەرەکی کۆنفرانسەکەی ئەمساڵ بن.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا جگه له‌و پرسانە تاوتوێی كاریگه‌ری گه‌رمبوونی زه‌وی و گۆڕانی کەشوهەوا، پرسێکی گەرمی کۆنفرانسی میونشن2022 دەبێت.