بایدن: مه‌ترسی داگیركردنی ئۆكرانیا زۆر جدییه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، "جۆ بایدن" ده‌ڵێـت: مه‌ترسی داگیركردنی ئۆكرانیا له لایه‌ن رووسیاوه "زۆر جدییه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (17ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا "جۆ بایدن" به‌ر له‌وه‌ی كۆشكی سپی به‌ره‌و ویلایه‌تی "ئۆهایۆ" به‌جێبهێڵێت، گوتی: مه‌ترسی له‌شكركێشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا "زۆر جدییه".
"بایدن" گوتیشی: ره‌نگه هێرشه‌كه‌ی رووسیا له چه‌ند رۆژی داهاتوودا رووبدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به نیاز نییه" په‌یوه‌ندی به هاوتا رووسه‌كه‌ی، "ڤلادیمێر پوتن"ـه‌وه بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، "بایدن" گوتی: هه‌موو ئه‌و ئاماژانه‌ی به‌رده‌ستمان كه‌وتوون، "به‌ڵگه‌ن" له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رووسه‌كان ئاماده‌ن بچنه ناو خاكی ئۆكرانیاوه.
پێشتر "بایدن" چه‌ند جارێك هۆشداری دابوو له مه‌ترسی داگیركردنی ئۆكرانیا له لایه‌ن رووسیاوه.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكی رووسیا، "ڤلادیمێر پوتن" دڵنیایی داوه، كه به نیاز نییه هێرش بكاته سه‌ر ئۆكرانیا.
سه‌رچاوه: AFP