به به‌شداری مه‌سرور بارزانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن به‌ڕێوه ده‌چێت
كۆنفرانسی میونشن به ژماره

K24- هه‌ولێر:
بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پرسه ئه‌منیی و سیاسییه‌كانی جیهان، به ئاماده‌بوونی بڕیار به ده‌سته‌كان له بواره‌كانی ئه‌منی و سیاسی، به به‌شداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، به‌ڕێوه ده‌چێت.
سبه‌ی هه‌ینی، 18ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022، 58ـمین كۆنفراسی میونشن له ئه‌ڵمانیا به ئاماده‌بوونی 500 میوان و 1300 رۆژنامه‌نووس ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ قه‌ته‌ر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت.
بەهۆی رێوشوێنەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ ژمارەیەکی کەمتری سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان بە بەراوورد بە ساڵانی رابردوو ئامادەی کۆنفرانسی میونشن ببن.
لەو کۆنفرانسەدا، بڕیاره مەسرور بارزانی، دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و ئەمه‌ریکا هەبێت.

هەڕەشەی تیرۆر، دۆخی ئاسایشی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای جیهان دەبێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداريكردن له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، به‌ره‌و ئه‌ڵمانيا به‌ڕێكه‌وت.
كۆنفراسی میونشن، له‌ساڵی 1963ـه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پرسه ئه‌منیی و سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان پێكهێنراوه.
ساڵانه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا به گه‌وره‌ترین تیم له كۆنفراسی میونشن به‌شدار ده‌بن، له‌مباره‌یه‌وه، ۆڵفگانگ ئیشینگه‌ر، سه‌رۆكی كۆنفراسی میونشن ده‌ڵێت: "كۆنفراسی میونشن بۆ ئه‌من و ئاسایشه، بۆ یاریكردن نییه".
له‌و كۆنفراسه‌دا 40 سه‌رۆكی وڵات و 100 له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی جیهانی، هه‌روه‌ها رێكخراوه كاریگهرهكانیش نوێنه‌رانیان بانگهێشت ده‌كرێن، هاوشێوه‌ی (یه‌كێتی ئه‌وروپا، ناتۆ، رێكخراوی هاریكاری و گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی و دادگای تاوانه‌كان كه باره‌گاكه‌ی له لاهای هۆڵه‌ندایه).
كۆنفراسی ئاسایشی میونشن بۆ ساڵی 2022، دۆسییه‌ی ئۆكرانیا و رووسیای به‌سه‌ره‌وه كاریگه‌ر ده‌بێت، ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی كامالا هاریس، جێگری بایدن و ئه‌نتۆنی بلینكنی وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌شداری ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، رووسیا به‌شداری ئه‌و كۆنفراسه ده‌كات، دیار نییه ئۆكرانیا شاند ره‌وانه ده‌كات یاخوود نا، هاریس چاوی له‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌باره‌ی كێشه‌كان گفتوگۆ بكات.
زانیارییه‌كان له میونشنه‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كێشه‌یه‌كی زۆر له جیهان و ئه‌وروپا دروستبوون، پێوست به‌وه ده‌كات جوڵه‌یه‌كی دیپلۆماسی گه‌وره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆسیانه بكرێت.
14 ساڵه ۆڵفگانگ ئیشینگه‌ر، وه‌ك سه‌رۆكی كۆنفراسی میونشن به‌رده‌وامه له كاره‌كانیدا، ئه‌مساڵیش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كۆنفراسه ده‌كات، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه‌ی (ئۆكرانی - رووسی) ده‌كه‌نه‌وه.

ئیشینگه‌ر له‌باره‌ی كۆنفراسی ئاسایشی میونشن ده‌ڵێت: "ئه‌مساڵ كۆنفراس له‌باره‌ی دۆسییه‌ی (رووسی – ئۆكرانی) و پرسی ئێران و چۆنییه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ چین و ژێرخانی ئه‌منی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی هه‌ماهه‌نگی و كاركردن له‌گه‌ڵ واشنتن و قه‌یرانی دیكه‌ی جیهانی، گفتوگۆ ده‌كات".
سه‌رۆكی كۆنفراسی میونشن راشیگه‌یاند، لێشاوێك قه‌یرانی جیهان هه‌ن، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رییان نه‌كه‌ین، له‌نێویاندا نغرۆ ده‌بین، له‌وانه ئه‌ڵمانه‌كان پێیان وایه دۆسییه‌ی (ئۆكرانی – رووسی) و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا گه‌وره‌ترین مه‌ترسین بۆ سه‌ر جیهان، ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به مه‌ترسی ده‌زانن، جیا له‌وه چینییه‌كان واشنتن به هه‌ڕه‌شه سه‌یر ده‌كه‌ن، رووسه‌كان كێشه ناوخۆییه‌كانی وڵاتیان لا گرنگه.
هیندییه‌كان له‌وه ده‌ترسن، دوژمنه‌كانیان به چه‌كی ناووكی له‌ناویان ببه‌ن، كه ژماریان ملیارێك و 300 ملیۆن كه‌سه، جیا له‌وه كێشه‌ی ئه‌فغانستان و كه‌ناراوه‌كانی ئه‌فریقا و كه‌نداوی عه‌ره‌بی، له‌و كۆنفراسه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
په‌تای كۆرۆنا ئه‌وله‌وییه‌تی گفتوگۆكانی كۆنفراسی میونشن ده‌بێت، كه ئۆلاڤ شۆڵتس، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریش، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوتاریان ده‌بێت، جیا له سكرتێری گشتی ناتۆ و به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپاش تێیدا به‌شدار ده‌بن.