رووسیا به‌شێك له هێزه‌كانی كشانده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سوپای رووسیا ژماره‌یه‌ك له تانكه‌كانی نزیك سنووری ئۆكرانیای كشانده‌وه.
هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و هێزانه‌ی ره‌وانه‌ی نیمچه دوورگه‌ی قرم كرابوون گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشوویان.
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا له كاتێكدایه خۆرئاواییه‌كان به گشتیی و ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی ده‌ڵێن، رووسیا به نیازه ئۆكرانیا داگیر بكات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی سه‌ربازی رووسیا به‌شێك له‌و چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازیانه و تانكانه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كه پێشتر ره‌وانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كان كرابوون.
هه‌روه‌ها شه‌ش فڕۆكه‌ی سوخۆی 24 له هه‌رێمی قرمه‌وه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی رووسیا له سنووری ئۆكرانیا دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ئه‌نالینا بیربوك، گوتی: رووسیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد، كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی حه‌وت سبه‌ی په‌یامێك ئاراسته‌ی رووسیا ده‌كه‌ن و پێی راده‌گه‌یه‌نن، ئاماده‌ن گفتوگۆی جددی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.

هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دێت، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌ستپێبكات و پرسی ئۆكرانیا یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌بێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، "بیربوك" گوتیشی: رووسیا به بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆری سه‌ربازی، ئاڵنگاری بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی سیستمی ئاشتیی ئه‌وروپا بووه‌ته‌وه.
ئه‌و وه‌زیره‌ی ئه‌ڵمانیا داوای له رووسیا كرد، هه‌وڵی جددی بدات بۆ ئه‌وه‌ی گرژییه‌كان خاو ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سه‌ركرده و دیپلۆماتكارانی باڵای وڵاتانی جیهان له میونخ (میونشن) كۆده‌بنه‌وه و یه‌كێك له پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆنفرانسه‌كه، ره‌وشی ئۆكرانیایه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتیشی: كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی حه‌وت ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی "دانووستانی جددی" له‌گه‌ڵ رووسیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئۆكرانیا.
بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی حه‌وت كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه نامه‌یه‌ك بۆ رووسیا بنێرن و بڵێن ئێمه ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆی جددی له باره‌ی هه‌موو پرسه ئه‌منییه‌كانه‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس