له میونشن مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و به‌رپرسی باڵای وڵاتان دیداری ده‌بێت
پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بایه‌خی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ بنبڕكردنی تیرۆر له عێراق ده‌خاته‌ڕوو

K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و سه‌رۆك و به‌رپرسی باڵای وڵاتان كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی خشته‌ی دیداره‌كان له میونشن، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له دیداری هاوبه‌شی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن، خلووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، نه‌جیب میقاتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان و ئورسۆلا ڤۆنده‌رلاین، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆده‌بێته‌وه.
له‌و دیدارانه‌دا، وێڕای په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بایه‌خی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ بنبڕكردنی تیرۆر له عێراق ده‌خاته‌ڕوو.
رۆژی پێنجشه‌ممه (17ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی قه‌ته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له 58ـه‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، گه‌یشته هه‌رێمی باڤاریا له ئه‌ڵمانیا و له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمه‌كه‌وه پێشوازی لێكرا.
ئه‌مڕۆ كاره‌كانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌ستپێده‌كه‌ن و بڕیاره دوو رۆژ بخایه‌نێت و له كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه، هاوکات نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان میوانی كۆنفرانسه‌كه‌یه و ژماره‌یه‌ك دیداری له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی به‌شداربووی كۆنفرانسه‌كه ده‌بێت. هه‌روه‌ها له ئاستی عێراقیشدا، فوئاد حوسێن، وه‌زیره كورده‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق میوانی كۆنفرانسه‌كه‌یه.