دیدارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن
"پاراستنى كولتوو‌رى پێكه‌وه ژيان به‌رده‌وام ده‌بێت"

K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزی به‌شداریان له كۆنفراسی ئاسایشی موینشن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای وڵاتانی جیهان كۆبووه‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى (18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) له دوا ديداريدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان چاوى به تۆمارس ئه‌رندل، سه‌رۆكى ليژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى گرووپى په‌رله‌مانته‌رانى CDU و CSU كه‌وت.
له ديداره‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا و چۆنيه‌تيى بره‌ودانى زياتر به بواره‌كانى هاريكارى و په‌يوه‌ندييه‌كان، پشتگيريى و يارمه‌تييه‌كانى ئه‌ڵمانيا بۆ هه‌رێمى كوردستان و دۆخى عێراق به‌گشتى خرانه به‌ر باس.

نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه مرۆيى و سه‌ربازييه‌كانى ئه‌ڵمانياى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى خواست په‌رله‌مان و حكومه‌تى ئه‌ڵمانى له پشتگيرى و يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بن. په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
پاشنيوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مارگريتيس شيناس، جێگرى سه‌رۆكى كۆمسيۆنى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌كه‌دا ره‌وشى عێراق، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق كرده‌وه.

جێگرى سه‌رۆكى كۆمسيۆنى ئه‌ورووپا ئاماژه‌ى به‌وه كرد، ئه‌وان به بايه‌خه‌وه سه‌يرى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و پێيانوايه ده‌رفه‌رتێك هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى عێراق باشتر له‌سه‌ر پێى خۆى بوه‌ستێ تا شه‌ڕى تيرۆر بكات و بتوانێت له رێگه‌ى بنياتنانى ديموكراسى و دامه‌زراوه‌كانه‌وه، ئاشتى و سه‌قامگيرى دابين بكات.
گوتىشی: يه‌كێتيى ئه‌ورووپا به‌رده‌وام و پابه‌نده به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هيوادارين كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسى هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غداى له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌ورووپا ده‌باره‌ى پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران كرد.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا رايگه‌ياند، ئه‌ورووپييه‌كان ئاماده‌ن بۆ هاوكارى و وه‌ك هاوبه‌ش سه‌يرى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسى هاريكاريى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كرد.

لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگيى يارمه‌تيدان و هاوكاريى ئه‌ورووپا بۆ عێراق كرده‌وه تا بتوانێت كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر بكات كه ده‌بێته هۆى دابينكردنى سه‌قامگيريى سياسى و رايگه‌ياند، گرنگه يه‌كێتيى ئه‌ورووپا سياسه‌تێكى گشتگيرى به‌رامبه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت. دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى چالاكييه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خڵووسى ئاكار، وه‌زيرى به‌رگريى توركيا كۆبووه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا تيشك خرايه سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا و جه‌خت له‌وه كرايه‌وه، كه هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا، له‌پێناو دابينكردنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌دا بن. شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له عيراق و سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.

هه‌ر ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌راوێزى كۆنفرانسه‌كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حوسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه.
له ديداره‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و گفتوگۆى ڤيه‌ننا له‌نێوان ئێران و وڵاتانى رۆژاوادا، تاووتوێ كران.
.jpeg)
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و هيوايان خواست پرۆسه‌ى سياسى له عێراق له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى پێكهاته‌كانى وڵات‌دا به هاريكارى و لێكگه‌يشتنى هه‌مووان، ڕاسته‌ڕێ ببێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌گه‌ڵ شازاده فه‌يسه‌ل بن فه‌رحان ئال سعوود، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعوديه كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئێستاى عێراق خرايه به‌ر باس و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعوديه دووپاتى كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له دۆخى عێراق ده‌ڕوانێت و خه‌مخۆرى و خواستى سعوديه‌ى نيشان دا بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بتوانێت رۆڵى خۆى بگێڕێته‌وه و ببێته يه‌كێك له كۆڵه‌گه‌كانى سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا.

لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى پێزانينى بۆ روانين و هه‌ڵوێستى سعوديه، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعوديه ده‌ربڕى و سڵاو و ڕێزى ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تيى سعوديه كرد.
هه‌ر له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، نێچيرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ ئومێد نووريپوور، هاوسه‌رۆكى پارتى سه‌وزى ئه‌ڵمانيا و ئه‌ندامى ليژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه.
وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و سه‌ركه‌وتنى پارتى سه‌وزى ئه‌ڵمانى له دوا هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستان بۆ په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانى دووپاتكرده‌وه، كه ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان درێژكرده‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و هاوكارييه مرۆيى و سه‌ربازييانه‌ى ئه‌ڵمانيا پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستانى كردووه.

له كۆبوونه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هه‌ردوولا دۆخى سياسيى عێراق، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيى په‌رله‌مانى عێراقيان تاوتوێ كرد.
هه‌ر له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لۆرێنزۆ گوێرينى، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاليا كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى ئيتاليا له كاتى شه‌ڕى داعشدا دووپات كرده‌وه. له‌باره‌ى دۆخى ئه‌منيى عيراقيشه‌وه ڕوونيكرده‌وه، كه هاريكاريى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى بۆشاييى ئه‌منى باشه و له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى جدديى داعش، پێويسته هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام له هاريكاريدا بن.

گوێرينى دووپاتى كرده‌وه، ئيتاليا له پشتگيرى و هاوكاريكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌تايبه‌تى كه له داهاتوويه‌كى نزيكدا وڵاته‌كه‌ى سه‌ركردايه‌تيى ئه‌ركى ناتۆ له عێراق وه‌رده‌گرێت و گوتىشی: ئێمه ئه‌زموونى رابردوومان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه باش و سه‌ركه‌وتووه و پێزانينمان بۆ رۆڵ و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه هه‌يه.
دۆخى سياسيى عيراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ ئيتاليا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
له به‌رده‌واميى چالاكييه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانى بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى له پۆستى تازه‌يدا وه‌ك وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه، پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى، خسته‌ڕوو.

ليندنه‌ر، باسى له پرۆسه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانييه‌كان له عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و ئاماده‌يى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌واميى پشتگيرى و پێشكه‌شكردنى يارمه‌تى و مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان نيشان دا.
نێچيرڤان بارزانى په‌يوه‌ست به دوايين بڕيارى دادگه‌ى باڵاى فيدراليى عێراقه‌وه ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه، كه وه‌ك هه‌ميشه هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسيى داعش، پرسى كۆچ و دۆخى كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنوورى بيلاڕووسيا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، دیدارێكی دیكه‌شی له‌گه‌ڵ سوڵتان ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر، وه‌زيرى پيشه‌سازى و ته‌كنه‌لۆژياى پێشكه‌وتووى ئيمارات و سه‌رۆكى شاندى وڵاته‌كه‌ى، ئه‌نجام دا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ نه‌جيب ميقاتى، سه‌رۆك وه‌زيرانى لوبنان، كۆبووه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پۆڵ ريچارد گالاگێر وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عيراق، پرۆسه‌ى سياسى، دۆخى پێكهاته‌كان، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، دوايين سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، ره‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ده‌شتى نه‌ينه‌وا و شنگال تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و گرنگيى پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوو‌رى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن له‌نێوان پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان و ئازاديى ئايينى كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌و وڵاتانه‌يان كرد كه دواى هێرشه‌كانى داعش، هاوكاريى ئێزدى و مه‌سيحييه‌كانيان كردووه.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه له پشتگيريكردنى پێكهاته‌كان به تايبه‌تى مه‌سيحى و ئێزدييه‌كان و له پاراستنى كولتوو‌رى پێكه‌وه ژيان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاماژه‌ى به كاريگه‌رى و گرنگيى سه‌ردانى ساڵى رابردووى قه‌داسه‌تى پاپاى ڤاتيكان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و به سه‌ردانێكى مێژوويى له قه‌ڵه‌مدا.
مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و هه‌وڵه‌كان بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق، پرسى كۆچ و دۆخى كۆچبه‌ران و هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌ورووپا له‌مباره‌يه‌وه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، له میونشن كۆبووه‌وه.


