مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا كۆبووه‌وه
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و سه‌قامگیری ناوچه‌كه تاووتوێ ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، لەگەڵ لۆرێنزۆ گویرینی، وەزیری بەرگری ئیتالیا کۆبووه‌وە.

لە کۆبووەنەوەکەدا مه‌سرور بارزانی و لۆرێنزۆ گویرینی، گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرد.
له دیداره‌كه‌دا جەخت لە سەر گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرایه‌وه، لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانی وڵاتان كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی خشته‌ی دیداره‌كان له میونشن، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن، خلووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، نه‌جیب میقاتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان، ئورسۆلا ڤۆنده‌رلاین، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا دیداری ده‌بێت.


