"گرنگیی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ری به‌هێزی به‌شداریكردنه له كۆنفرانسی میونشن"
"به‌هۆی رێكاره‌كانی كۆرۆنا ئه‌مساڵ ژماره‌ی به‌شداربووان سنووردار بوو، به‌ڵام گرنگیی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان وایكردووه له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر بانگهێشت بكرێت"

K24- هه‌ولێر:
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی گرنگیی كۆنفرانسی میونشن و به‌شداریكردنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و كۆنفرانسه‌دا گوتی: ئه‌مساڵ به‌هۆی رێكاره‌كانی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا ژماره‌یه‌كی سنوورداری سه‌ركرده و نوێنه‌رانی وڵاتان بۆ ئه‌و كۆنفرانسه بانگهێشت كراون، كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ن، كه له‌ڕووی هاوكێشه‌ی ئابووری و سیاسییه‌وه به‌لای جیهانه‌وه گرنگن، هه‌رێمی كوردستانیش كه ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر به‌شداری له‌و كۆنفرانسه‌دا كردووه، هۆكاره‌كه‌ی گرنگی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا تایبه‌ت به كوردستان24 دووپاتیكرده‌وه، هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان و پێگه‌ی جیوپۆلیتیكییه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ئه‌و رۆڵه‌ی له دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه بینیویه‌تی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر سه‌قامگیری ئه‌وروپا و جیهان هه‌بووه، به‌تایبه‌ت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئه‌مه‌ش وایكردووه ببێته شوێنێكی گرنگ له جیهان و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بۆچوون و تێڕوانینی به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌لای ئه‌وروپا و وڵاتانی جیهانه‌وه گرنگ بێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه به به‌راورد به وڵاتانی دیكه، شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستێكی زۆر فراوانتر بانگهێشتی كۆنفرانسه‌كه كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و كۆنفرانسه كه تایبه‌ته به تاوتوێكردنی پرسه‌كانی ئاسایش له جیهان، تێیدا هه‌موو پرسه ئه‌منییه‌كانی ساڵی رابردوو و میكانیزم و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان تاوتوێ ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش كه به‌ر له‌وه‌ی كۆنفراسێكی ئاسایش بێت، زیاتر دیپلۆماسییه و ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شێكن له‌و هاوكێشانه، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه یه‌كتر ببینن و ئاڵوگۆڕی بیروڕای زیاتر بكه‌ن. له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ی بیروڕای به‌رپرسانی جیهان، نه‌خشه‌ڕێگه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئه‌منییه‌كان داده‌ڕێژرێن، هه‌ر بۆیه زۆر له بڕیاره‌كان دوای كۆتاییهاتنی كۆنفرانسه‌كه ده‌درێن.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئاسایشی ناوچه‌كه و جیهان به گشتی بكه‌ین، ده‌بینین كه هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته پێگه‌یه‌كی گرنگی ئه‌و هاوكێشه‌یه، به‌دیاریكراویش بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، له‌كاتێكیشدا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له ناوچه‌كه ده‌ستیان چالاكییه‌كانیان كردووه‌ته‌وه، كه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپا و ته‌واوی جیهانیش ده‌زانرێت، له‌مڕووه‌شه‌وه هه‌رێمی كوردستان رۆڵی هه‌ره گرنگ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌دا ده‌بینێت.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌شداریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چالاكییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گرنگی خۆی هه‌یه، به‌تایبه‌ت سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتێكی وه‌ك قه‌ته‌ر، كه ئه‌و وڵاته یه‌كێكه له فاكته‌ره گرنگه‌كانی ناو هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها سه‌ردانی بۆ وڵاتی ئیمارات و وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهانیش به هه‌مان شێوه، هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان رۆڵێكی گرنگ ده‌بینن و به‌لای سه‌ركرده باڵاكانی جیهانه‌وه زۆر گرنگه بۆچوونی ئه‌وان بزانن، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به بواره‌كانی ئاسایش و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئه‌منییه‌كان.
H.B