"ده‌ركه‌وت رووسیا راستگۆ نه‌بوو له كشانه‌وه‌ی له سنووری بێلاڕووس"
سه‌رۆك كۆماری دۆنیتسك: به‌داخه‌وه دۆخه‌كه به‌ره‌و شه‌ڕێكی فراوان ده‌ڕوات
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (18ی شوبات)ی مۆسكۆ ناڕاستگۆیی وڵاته‌كه‌ی سه‌لماند و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان رووسیا و ئه‌وروپا پێی نایه قۆناغێكی ترسناكه‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی مۆسكۆ رایگه‌یاند، كه مۆسكۆ پلانی هه‌یه مووشه‌كه‌كانی هه‌ڵگری ئه‌تۆمی له سنووری بێلارووس تاقیبكاته‌وه و مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانی گه‌شه‌پێبدات، له‌كاتێكدا چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، پاشه‌كشه‌ی به هێزه‌كانی كردووه له سنووری بێلاڕووس.
زه نیویۆرك تایمز له راپۆرتێكدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌نگاوه ترسناكه‌ی رووسیا، به‌رپرسانی پێنتاگۆن به‌رپرسانی ناتۆ-یان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كه كه هه‌واڵگری نوێ پێیانده‌ڵێت رووسیا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی گه‌یاندووه‌ته 150 سه‌رباز به‌و چه‌كداره جوداخوازه ئۆكرانیانهوه كه له سنووری خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا-ن.
به‌پێی راپۆرته‌كه، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له دوای ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی مۆسكۆ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18ی شوبات ئاماده‌گی ده‌ربڕیوه بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكات له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ناتۆ بۆ قه‌یرانی ئۆكرانیا و ئه‌و هه‌نگاوه نوێیه‌ی رووسیا ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بدات له سنووری بێلاڕووس.
ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدایه كه سه‌ركرده جوداخوازه‌كانی ئۆكرانیا (پرۆ-رووسییه‌كان)ی سنووری خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا و له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا رۆژی 18ی شوبات ئاشكرای كرد، كه سوپای ئۆكرانیا به نیازه هێرش بكاته سه‌ریان به‌م نزیكانه.
به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن چه‌كداره جوداخوازه‌كانی سه‌ر به رووسیا (پڕۆ- رووسییه‌كان) له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا داوایان له ژن و منداڵی ناوچه‌كه كردووه، ناوچه‌كه جێهێڵن و به‌ره‌و رووسیا كۆچ بكه‌ن و پیاوه‌كانیش بمێننه‌وه بۆ به‌رگریكردن له‌به‌رئه‌وه‌ی سوپای ئۆكرانیا پلانی هێرشێكی به‌رفراوانی هه‌یه بۆ سه‌ر به‌شێك له‌و دوو ناوچه‌ی كه پرۆڕووسییهكان به كۆماری میللی دۆنیتسك ناوی ده‌به‌ن، كه ناوچه‌یه‌كی كێشه له‌سه‌ره.
به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له وه‌زیری به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، كه سوپای ئۆكرانیا هێرش بكاته سه‌ر جوداخوازه‌كانی ئۆكرانیا، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت به‌هانه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رووسیا هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌كه به‌ناوی به‌رگریكردن له پرۆڕووسهكان.
دینیس پۆشكین، كه خۆی به سه‌رۆكی كۆماری دۆنیتسك -ی میللی ده‌ناسێنێت سه‌ر له‌به‌یانی 18ی شوبات له ته‌له‌فیزیۆنی ره‌سمی رووسیا 24-ه‌وه پاش چه‌ند كاتژمێرێك له جێهێشتنی ئۆكرانیا له وه‌ڵامی پرسیاری میوانێكی به‌رنامه‌یه‌كی تهلهفیزیۆنهكهدا، گوتی: "به‌ڵێ به‌داخه‌وه دۆخه‌كه به‌ره‌و شه‌ڕێكی فراوان ده‌ڕوات".
ئه‌م داوایه‌ی پۆشلین-ی سه‌ركرده‌ی جوداخواز نائارامی زۆری له‌ناوه‌نده سیاسییه‌كاندا دروستكرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند، هه‌زاران هاووڵاتی دۆنیتسك (پڕۆ-رووسی) ناوچه‌كه‌ی سنووریان جێهێشتووه و رویانكردووهته ناوچه‌ی رۆستۆڤ -ی رووسیا.
له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا ناوچه سنوورییه‌كانی به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا خراپترین دۆخی بۆردوومانكردنی به‌خۆیه‌وه دیوه له‌ماوه‌ی زیاتر له 7 ساڵی ململانێ له‌نێوان جوداخوازه‌كانی ئۆكرانیا (پرۆ-رووسییه‌كان) و حكومه‌تی ئۆكرانیا، هه‌ردوولاش یه‌كتری تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه بۆردومانی خه‌ستی ناوچه سنوورییه‌كانیان كردووه.
سه‌ڕه‌رای لێدوانه ناكۆكه‌كانی رووسیا ده‌رباره‌ی قه‌یرانی ئۆكرانیا- رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا ئه‌مڕۆ (18ی شوبات) له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی له‌گه‌ڵ ئه‌له‌كسه‌نده‌ر لۆكاچینكۆ -ی سه‌رۆكی بێلاڕووس كاتێك سه‌ردانی مۆسكۆ-ی كرد، دووپاتیكرده‌وه، كه ئاماده‌گی تێدایه بۆ گفتۆگۆی دیپلۆماسی.
له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاشه‌وه ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆژی 17ی شوبات داوای له رووسیا كرد، زیادكردنی قه‌یرانه‌كان راگرێت و بێته گفتووگۆی دیپلۆماتییه‌وه باشتره و راشیگه‌یاند، كه ده‌توانێت هه‌فته‌ی ئاینده له‌گه‌ڵ سێرجی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دا‌نیشێت.