بارەگایەکی هاوپەیمانی تەقەدوم کرایە ئامانج

زیانی گیانی نەبووە

دیمەنێکی بارەگای تەقەدوم دوای هێرشەکە
دیمەنێکی بارەگای تەقەدوم دوای هێرشەکە

K24 – هەولێر

بارەگای هاوپەیمانی تەقەدوم کە لەلایەن محەمەد حەلبووسی سەرۆکایەتی دەکرێت، لە پارێزگای ئەنبار، لە رێگەی بۆمبێکەوە کرایە ئامانج.

بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان، شەوی رابردوو بارەگای هاوپەیمانی تەقەدوم لە قەزای هیتی سەر بە پارێزگای ئەنبار لە رێگەی بۆمبێکەوە کراوەتە ئامانج، بەڵام زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

دیمەنێکی بارەگاکەی تەقەدوم دوای هێرشەکە
دیمەنێکی بارەگاکەی تەقەدوم دوای هێرشەکە

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم لە تویتێکدا رایگەیاندبوو "هەوڵێک هەیە بۆ تێکشکاندنی شکۆی دەوڵەت، ئێمە لە چەکی ئەوان ناترسین و هەڕەشەکان قبووڵ ناکەین".

دیمەنێکی بارەگای تەقەدوم دوای هێرشەکە
دیمەنێکی بارەگای تەقەدوم دوای هێرشەکە

هاوپەیمانی تەقەدوم لەم خولەی پەرلەمانی عێراق خاوەن 37 کورسیە و رێککەوتنیان لەگەڵ هاوپەیمانی عەزم هەیە.

Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل