فوئاد حوسێن: پێویستە وڵاتانی دراوسێ رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرن
لە میونشن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە

K24 - هەولێر
لە کۆبوونەوەیدا، لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی دراوسێ رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرن.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و خەلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسیاشی میونشن کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی دراوسێ رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرن و سەقامگیری عێراق بنچینەی سەقامگیری ناوچەکەیە.
لای خۆیەوە، خەلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، گرنگە هەماهەنگی ئەمنیمان لەگەڵ عێراق هەبێت.
دوێنێ 18/2/2022، 58ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.