دیدارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دووه‌م رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن
نێچیرڤان بارزانی له دووه‌م رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن چه‌ندین دیدار ئه‌نجام ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزی به‌شداریكرندیان له كۆنفراسی ئاسایشی موینشن، له دووه‌م رۆژی كۆنفرانسه‌كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای وڵاتانی جیهان كۆبووه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (19ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) له‌گه‌ڵ خاتوو "ئيليسا سلۆتكين"، نوێنه‌ر و ئه‌ندامى كۆميته‌ى هێزه سه‌ربازييه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ "نيلس شميد"، گوته‌بێژى كۆميته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا، باسيان له دۆخى سياسيى عێراق، پرسى كۆچ و دۆخى كۆچبه‌ران له سنووره‌كانى بێلاڕووس، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانييه‌كان له عێراق، كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوكاريكردنيان له پرسى كۆچبه‌ران و بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانييه‌كان له عێراق، سوپاسى ئه‌ڵمانيا و وڵاتانى دۆستى له ئه‌وروپا كرد.
هه‌ردوولا پرسى بره‌ودانيان به ديموكراسى و بنياتنانى دامه‌زراوه‌كان و به‌هێزكردنيان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و هاوڕا بوون، كه ئه‌ڵمانيا و وڵاتانى دۆست ده‌توانن له‌مباره‌وه هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بن.
هه‌ر له به‌رده‌واميى چالاكييه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو ئاند ليندى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد كۆبووه‌وه.
وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به كۆبوونه‌وه‌كه، خاتوو ليندى ڕايگه‌ياند كه به‌رنامه‌ى هه‌يه له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ديكه‌ى وڵاته‌كه‌ى له داهاتوودا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه و دووپاتى كرده‌وه كه سويد له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌رده‌وام ده‌بێت چونكه هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه و گرنگه هه‌وڵه‌كانى له‌ناوبردنى به‌رده‌وام بن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌يمه‌ن ئه‌لسه‌فه‌دى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌لسه‌فه‌دى سڵاو و ڕێزى خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌مى شاى ئوردنى به نێچيرڤان بارزانى گه‌ياند و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له ئاماده‌ييى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا كرايه‌وه و نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ پشتگيرى و په‌يوه‌ندييه دێرينه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، سڵاو ڕێزى بۆ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن نارد.
له به‌رده‌واميى چالاكييه‌كانی له ئه‌ڵمانیاوه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ مێرسيا گيۆنا، جێگرى سكرتێرى گشتيى هاوپه‌يمانيى باكوورى ئاتلانتيك (ناتۆ) كۆبووه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراقی خسته ڕوو، تێیدا باسى له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا كرد و ئاماژه‌ى به هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى بۆشاييى ئه‌منيدا، كرد.
له دیدارێكی دیكه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو سۆفى ويڵمێز جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌لژيكا، له‌باره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌ى تيرۆر و لێكه‌وته و ئاكامه‌كانى شه‌ڕى داعش گفتوگۆ كرا.
تيشك خرايه سه‌ر دۆخى كه‌مپى ئه‌لهۆل له سووريا، هه‌ردوولا كۆك بوون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و بايه‌خدان به كولتوورى لێبورده‌يى و پێكه‌وه‌ژيان و كرانه‌وه.
جیا له‌مه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ژان ئيڤ لودريان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيريى به‌رده‌وامى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا و دۆستايه‌تيى نێوانيان كرده‌وه.
له دوا ديداريدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شێخ حه‌مه‌د بن جاسم بن جه‌بر ئال سانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووترى قه‌ته‌ر و ئه‌ندامى بۆردى به‌ڕێوه‌بردنى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونش، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆيان ده‌رباره‌ى ديدار و چالاكييه‌كانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونش و كاريگه‌ريى ئه‌رێنيى كۆنفرانسه‌كه‌يان كرد كه تيايدا سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان له‌سه‌ر چه‌ندين پرس و كێشه ئاڵۆزى و ڕێگه‌چاره‌كان، گفتوگۆ ده‌كه‌ن و بيروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن.
.jpeg)






خولی (58)ی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له 18ی شوباتی 2022 به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و بڕیاره تا 20ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بێت.