هێزی ئه‌تۆمی رووسیا ده‌ستی به تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستی و كروزه‌كانی كرد
كرملین: ڤلادیمێر پوتن خۆی سه‌رپه‌رشتی مه‌شقه‌كه ده‌كات.. تا دێت دۆخی سه‌ر سنووری ئۆكرانیا گرژتر ده‌بێت

K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رووسی رایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا فه‌رمانی به هێزه ئه‌تۆمییه‌كان كردووه، ده‌ست به مه‌شقی ستراتیژیی ئه‌تۆمی بكه‌ن و تێیدا مووشه‌كی بالیستی و كرۆز تاقی بكه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه رووسییه‌كه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تی رووسیا رایگه‌یاندووه، "له‌میانه‌ی راهێنانی هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ستراتیژی هه‌موو ئه‌و ئامانجانه پێكراون، كه له پلانه‌كه‌دا بوون و ته‌واوی مووشه‌كه‌كان ئامانجه دیاریكراوه‌كانیان پێكاوه".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پوتن خۆی سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی هێزه ئه‌تۆمییه‌كان ده‌كات و تێیدا مووشه‌كی بالیستی و كروز تاقیده‌كرێنه‌وه.
دیمیتری بیسكۆڤ، گوته‌بێژی كریملن گوتی: ئه‌و مه‌شقه به‌شێكه له پرۆسه‌ی راهێنانی ئاسایی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه ماوه‌ی دوو رۆژه سه‌ركرده‌كانی رۆژئاوا له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا تاوتوێی پرسی ئاسایش ده‌كه‌ن، كه شاندێكی فراوانی هه‌رێمی كوردستانیش به سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رپه‌رشتی نێچیڤران بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم تێیدا ئاماده‌ن، له‌كاتێكدا مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه، له هه‌ر ساتێك‌دا بێت پوتن فه‌رمان به‌و هێزانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات، كه له سه‌ر سنووری ئۆكرانیا كۆكراونه‌ته‌وه، هێرشی سه‌ر ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
لای خۆیانه‌وه سه‌ركرده جوداخوازه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، كه له لایه‌ن رووسیاوه پشتیوانی ده‌كرێن، بارێكی له‌ناكاویان راگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی داوایان له هاووڵاتیان كردووه، ناوچه‌كانیان به‌ره‌و وڵاتی رووسیا جێبهێڵن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌گوته‌ی خۆیان ئه‌گه‌ری هێرشێكی له‌ناكاو بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه له‌ئارادایه.
له به‌رامبه‌ردا كیێڤ ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ریكاش ئه‌و ده‌نگۆیانه به هه‌وڵێكی رووسیا بۆ خوڵقاندنی پاساوێك له‌پێناو هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا وه‌سف ده‌كات.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌لیكسه‌نده‌ر لۆكاچینكۆ، سه‌رۆكی بێلارووس كه هاوپه‌یمانی به‌هێزی مۆسكۆیه، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پێویست بكات، چه‌كی ناووكی و كاریگه‌ر له وڵاتمان بڵاوه پێده‌كه‌ین و میدیاكانیش ئاماژه‌یان به‌وه دابوو، رووسیا چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌سه‌ر سنووری رۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه.
دوای هه‌وڵه‌كانی به‌ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"، رووسیا زیاتر له 150 هه‌زار سه‌رباز و چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی و تیمی فریاگوزاریی له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا كۆكردووه‌ته‌وه و داواشی له ناتۆ كردووه، ئۆكرانیا نه‌كاته وه‌ك ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی قبووڵ نه‌كات و جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایا رووسیا پلانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا هه‌یه، هه‌ڵه‌ن و ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره.
به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش مۆسكۆ رایگه‌یاند، ده‌ستی به كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا كردووه، به‌ڵام واشنتن و هاوپه‌یمانه‌كانی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، رووسیا له‌م گوتانه‌ی راستگۆ نییه و تا دێت هێزی زیاتر له‌سه‌ر سنوور كۆده‌كاته‌وه و له سه‌رده‌می جه‌نگی سارده‌وه تا ئێستا، هه‌نگاوه‌كانی ئێستای رووسیا به مه‌ترسیدارترین ئاماژه ده‌زانن.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه پێشتر چه‌ندین جار هۆشداری له ئه‌گه‌ری هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیای داوه، گوتی: "ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه، رووسیا پایته‌ختی ئۆكرانیا ده‌كاته ئامانج، به‌ڵام ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه كه دوور و نزیك پوتن بیر له به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بكاته‌وه".
بایدن له كۆشكی سپی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، "ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین هێزه‌كانی رووسیا به‌نیازن له رۆژانی داهاتوو و هه‌فته‌ی ئاینده هێرشی سه‌ر ئۆكرانیا بكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "من ئێستا دڵنیام له‌وه‌ی كه مۆسكۆ ئه‌و بڕیاره‌ی داوه".
پێشتر رووسیا چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه، له دیمه‌نه‌كانیدا وای نیشاندا، كه هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا ده‌كشێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: رووسیا نه‌ك هه‌ر هێزه‌كانی نه‌كشاندووه‌ته‌وه، بگره ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌پێشان زیاتریش كردووه.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و گرژییانه‌ی نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا، به‌ر له دوو رۆژ، مۆسكۆ جێگری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكای له وڵاته‌كه ده‌ركرد و له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌وان سه‌رقاڵی تاووتوێكردنی جۆر و میكانیزمی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی مۆسكۆن.
H.B