كۆشكی سپی: ئه‌گه‌ر رووسیا هه‌نگاو بنێت ناتۆ هێزه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا زیاتر ده‌كات
"ئه‌گه‌ر رێچكه‌ی دیپلۆماسیه‌ت شكستی هێنا، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو ئاماده‌یه"

K24- هه‌ولێر:
كامالا هاریس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر رووسیا هێرشی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێكرد، هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا زیاتر ده‌كات".
هاریس له گوته‌یه‌كدا له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش جه‌ختی كرده‌وه، "مافی گه‌لانه حكومه‌ته‌كانیان ده‌ستنیشان بكه‌ن، مافی وڵاتانیشه هاوپه‌یمانێتییه‌كانیان ده‌ستنیشان بكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌رگای دیپلۆماسییه‌تی جددی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناتۆ و هاوبه‌شه‌كانی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ رووسیا كراوه‌ن".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "رووسیا ده‌ڵێت: ئه‌و ئاماده‌یه بۆ دانوستان، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ده‌روازه‌كانی دیپلۆماسیه‌ت به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر رووسیا هێرشی سه‌ر ئۆكرانیای كرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سزای سه‌خت و بێ پێشینه به‌سه‌ر به‌شداربووان و هانده‌رانی ئه‌و هێرشه‌دا ده‌سه‌پێنێت".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی ئه‌وه‌شی كرد، "ئه‌گه‌ر رێچكه‌ی دیپلۆماسیه‌ت شكستی هێنا، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو ئاماده‌یه" و دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا بۆ رێگه‌كانی دیپلۆماسی ئاماده‌یه ئه‌مه بژارده‌ی له پێشینه‌مانه".
له‌چوارچێوه‌ی پشتیوانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش بۆ ئۆكرانیا، هاریس گوتی: "وڵاته‌كه‌ی هاوكاریی به‌رچاوی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌و هاوكارییانه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌گه‌ری هێرشی رووسیاش بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا، گوتی: "ئه‌مه‌ریكا توانیویه‌تی له‌و باره‌یه‌وه یه‌كگرتوویی خۆی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی به‌هێز بكات، ئه‌مه‌ش له كۆده‌نگییان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته ره‌نگی داوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: ئامانجی ئاماده‌بوونیان له كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش، بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر گرنگیی دیموكراتیه‌ت و هۆشداری ئه‌وه‌شی دا، "كه ئه‌گه‌ر دیپلۆماسیه‌ت گه‌یشته رێگه‌یه‌كی بنبه‌ست، ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێت ئۆكرانیا رووبه‌ڕی هێرش ببێته‌وه، ئه‌وكاتیش وه‌ڵامدانه‌وه خێرا و توند ده‌بێت".
هاریس دووپاتیكرده‌وه، "رووسیا ده‌ڵێت: ئه‌و ئاماده‌یه بۆ دانوستان، له هه‌مان كاتدا كه‌مته‌رخه‌می له رێڕه‌وی دیپلۆماسیه‌ت ده‌كات"، گوتیشی: "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كریملن له‌باره‌ی كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی راگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ واقعی راسته‌قینه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هێزه‌كانمان له ئۆكرانیا به‌شداری له شه‌ڕ ناكه‌ن، چونكه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆ نییه، به‌ڵام به هه‌موو تواناكانی به‌رگری له بست به بستی خاكی ناتۆ ده‌كات".
ئه‌م گوتانه‌ی كامالا هاریس له‌كاتێكدان، هه‌ر ئه‌مڕۆ به فه‌رمان و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، هێزی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته ده‌ستی به تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه كروز و بالیستییه‌كانی كردووه.
H.B