ئێران: دهمانهوێت لهگهڵ سعوودییه درێژه به گفتوگۆ بدهین
فوئاد حوسێن ئامادهیی وڵاتهكهی بۆ له خۆگرتنی دانووستانهكان پیشاندا

K24 – ههولێر:
وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران خواستی وڵاتەکەی بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ سعوودیە خستەڕوو، له لایهن خۆیهوه وهزیری دهرهوهی عێراق، فوئاد حوسێن ئامادهیی وڵاتهكهی بۆ له خۆگرتنی دانووستانهكان پیشاندا.
وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان رایگەیاند، دەیانەوێت درێژە بە گفتۆگۆییەکانیان لەگەڵ سعوودیە بدهن، بەڵام پێش ھەموو شتێک ئەم پرسە پەیوەستە بە ئیرادەی ئیدارەی ریازهوه.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوکراوەتەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لەمیانی 58 ھەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ کۆبوونەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، لە پاڵ پرسی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، تاوتوێی دواپێشھاتەکانی ناوچەکە کراوە.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئێران ئاماژەی بە ئەو گفتوگۆیانە کرد، کە لە رێگەی بەغداوە ئەنجام دەدرێن.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، کە دەیانەوێ درێژە بە گفتۆگۆییەکانیان لەگەڵ سعوودیە بەمەبەستی رێکخستنی پەیوەندییەکانیان بدەن، بەڵام پێش ھەموو شتێک ئەم پرسە پەیوەستە بە ئیرادەی ئیدارەی ریاز.
لەلای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاند، ئەوان ئامادەی میوانداریکردنی خولی داھاتووی دانوستانەکانی نێوان تاران و ریازن.
بەرپرسانی ئێران و سعوودیە، لە مانگی نیسانی 2021 بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە شاری بەغدا کۆبووبوونەوە.