ئه‌نقه‌ره: 8 چه‌كداری په‌كه‌كه كوژران
تا ئێستا 13 چه‌كداری په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه كوژراون

K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه، له میانی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان 8 چه‌كداری په‌كه‌كه لە ناوچەی "ئاڤەشین-باسیان"ی نزیك سنووره‌كان كراونه‌ته ئامانج.
وه‌زاره‌ته‌كه هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی ورده‌كاری رووداوه‌كه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو و ته‌نیا ئاماژه‌ی به كوژرانی چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، تا ئێستا 13 چه‌كداری په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه كوژراون.
پارتی كرێكارانی كوردستان، له 1979 وه‌ك حزبێكی چه‌پی رادیكاڵی له لایه‌ن عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی ئه‌و پارته‌وه له توركیا دامه‌زراوه.
له (15ی ئاب/ ئۆگستی 1984)، په‌كه‌كه شه‌ڕی چه‌كداری له دژی سوپای توركیا راگه‌یاندووه.
له ماوه‌ی نزیكه‌ی 40 ساڵی رابردوودا، له نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌دا زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س كوژراون.
رێبه‌ری پارته‌كه، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، له (15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1999)، له لایه‌ن هه‌واڵگری توركیاوه له كینیا ده‌ستگیركرا و گه‌ڕێندرایه‌وه توركیا و سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و ئێستا له دورگه‌ی ئیمراڵی له توركیا ماوه‌ی سزاكه‌ی به‌سه‌رده‌بات.