هه‌ماهه‌نگكاری گشتیی نێوان "ویلایه‌تی باشوور و كوردستان"ـی رێكخراوی داعش ده‌ستگیركرا
هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانه‌كانمان له هه‌ولێر توانیمان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بده‌ین

K24- هه‌ولێر:
یه‌حیا ره‌سووڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ستگیركردنی هه‌ماهه‌نگكاری گشتیی نێوان به‌ناو "ویلایه‌ته‌كانی باشوور و كوردستان"ـی رێكخراوی داعشی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دژه تیرۆری هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
یه‌حیا ره‌سوول له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "له‌سه‌ر فه‌رمانی مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان و دوای سه‌ردانه به‌رهه‌مداره‌كه‌ی عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق بۆ لای ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش و ئاڵوگۆڕی زانیارییه ورده‌كان له نێوان ده‌زگای دژه‌تیرۆر و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌كه ئه‌نجامدرا".
گوتیشی: "ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بۆ راوه‌دوونانی داواكراوان و تیرۆرسته راكردووه‌كانی داعش و ئه‌وانه‌ی ناویان له داتابه‌یسی هێزه ئه‌منییه‌كان تۆماركراوه، ده‌ستیپێكردووه، كه زۆربه‌یان ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌یان ساخته كردووه و خۆیان گۆڕیوه بۆ راكردن له ده‌ست یاسا".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "پیاوه بوێره‌كانمان توانییان ئه‌و سه‌ركرده‌ی چه‌ته‌كانی داعش به ناوی محه‌مه‌د وه‌هبی ئه‌لشجێری ده‌ستگیر بكه‌ن، كه به ئه‌بو ئه‌حمه‌د ناسراوه و هه‌ماهه‌نگكاری گشتیی نێوان به‌ناو "ویلایه‌تی باشوور و ویلایه‌تی كوردستان"ی چه‌كدارانی تیرۆرستانی داعش بوو، پرۆسه‌ی چاودێریكردنی تیرۆرسته‌كه‌ش له لایه‌ن پاڵه‌وانه چاونه‌ترسه‌كانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه‌تیرۆری كوردستان له هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه".
H.B