سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە
دۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا تاووتوێ کرا و جهخت لهسهر پێگەی هەرێمی کوردستان وەك فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیریی لە ناوچەکە كرایهوه

K24- ههولێر:
ئەمڕۆ شەممە، 19ی شوباتی 2022 لە دووەم رۆژی بەشداریکردنیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تۆماس ئیرندل، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پارتی ( CSU ) و رۆدریك کیسوێتەر لە پارتی (CDU)کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا تاووتوێ کرا و گرنگیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی هەردوولا دووپات کرایەوە و ئاماژە بە پێگەی هەرێمی کوردستان کرا وەك فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.

