سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەى عەرەبستانی سعوودی کۆبووهوه
دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعوودیه تاووتوێ کرا

K24- ههولێر:
ئەمڕۆ شەممە، 19ی شوباتی 2022 لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شازادە فەیسەل بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی شانشینی عەرەبستانی سعوودی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعوودیه تاووتوێ کران و پێویستیی فراوانکردنی دەرفەتەکانی پەیوەندی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان، دووپات کرایەوە.



