مه‌سرور بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا دیدارێكیان سازكرد

مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتین، كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بین

K24- هه‌ولێر:

له‌ په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایش له‌ میونشن، مه‌سرور بارزانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ ماتیوش مۆراویسكی،‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا سازكرد.

دوای دیداره‌كه‌ش، مه‌سرور بارزانی له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "به‌ بینینی سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا خۆشحاڵ بووم".

له‌ تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: "دوای ئاڵوگۆڕی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كانمان له‌ ساڵی رابردوو، ئه‌مڕۆ به‌ بینینی ماتیوش مۆراویسكی،‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندا خۆشحاڵ بووم".

هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئه‌م دواییه‌ی كۆچبه‌ران، سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندام كرد و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتین، كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بین".

H.B

Fly Erbil Advertisment