فڕۆکەیەکی جەنگی ئێران کەوتە خوارەوە

کەوتووەتە ناو یاریگایەکی وەرزشی

ئەو شوێنەی فڕۆکەکەی لێکەوتووەتە خوارەوە
ئەو شوێنەی فڕۆکەکەی لێکەوتووەتە خوارەوە

K24 – هەولێر

فڕۆکەیەکی سەربازیی ئێران لە شاری تەورێز (تەبریز) لە باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە کەوتە خوارەوە.

ئاژانسی مێهری ئێران بڵاوی کردوەتەوە "فڕۆکە سەربازییەکە کەوتووەتە ناو یاریگای وەرزشیی شەهید عەلیپوور، بە هۆیەوە جیا لە تەقینەوەی فڕۆکەکە بەشێک لە یاریگاکەش ئاگری گرتووە".

پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژهەڵات لە شوێنی رووداوەکە ئامادە بووە، بەڵام تائێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ئاشکرا نەکراوە و لایەنە فەرمییەکانیش لەم بارەیەوە هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.

شوێنی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە
شوێنی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە