هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا: تیره‌كه له كه‌وان ده‌رچووه رووسیا ئۆكرانیا داگیر ده‌كات
ئاڵۆزییەکانی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا لە پهرهسهندندایە

K24- هه‌ولێر:
دەزگای هەواڵگریی ئەمه‌ریکا ئاشكرای ده‌كات، دەنگۆی ئەوە هەیە کە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، فەرمانی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیای بە فەرماندەکانی سوپای رووسیا دابێت.
بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیەی دەزگای هەواڵگریی ئەمه‌ریکا لە کاتێدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا لە پهرهسهندندایە.
کەناڵی CNN و رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویانكردووه‌ته‌وه، دەزگای هەواڵگریی ئەمه‌ریکا زانیاری گەیشتووەتە دەست کە ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا فەرمانی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیای بە فەرماندەکانی سوپای رووسیا داوه و تیره‌كه له كه‌وان ده‌رچووه.
هەینی رابردوو جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمه‌ریکا، ئاشکرای کرد، ئەگەری ئەوە لە ئارادایە سوپای رووسیا لە رۆژانی داھاتوودا شاری کیێڤ داگیر بکات.
دوێنێ یەکشەممە 20ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 ئه‌نتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە لێدوانێکی بۆ تەلەڤیزیۆنی CNN رایگەیاند، جموجۆڵە سەربازییەکانی رووسیا لە ناوچەکە، نیشانەیەکە بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی داگیركردنی ئۆكرانیا پیشان ده‌دات.