پوتن: ئۆكرانیا خاكی رووسیای كۆنه

K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا دووپاتیكرده‌وه، ئۆكرانیا خاكی رووسیای كۆنه و گوتی: مێژوو سه‌لماندوویه‌تی لینین دامه‌زرێنه‌ری ئۆكرانیایه و جه‌ختیكرده‌وه، له ئێستاوه ئۆكرانیای نوێ دێته ئاراوه.
ئه‌م گوتانه‌ی پوتن له میانه‌ی گوتارێكدا له‌باره‌ی داننان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆگانسك هاتوون و سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا گوتی: ئۆكرانیا به‌شێكه له كولتووری رووسیا و په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییمان له‌گه‌ڵ گه‌لی ئۆكرانیا هه‌یه و هیچ كه‌سێك ناتوانێت نكۆڵی له‌وه بكات.
سه‌رۆكی رووسیا له گوتاره‌كه‌ی دووپاتیكرده‌وه، ڤلادیمێر لینین دامه‌زرێنه‌ری ئۆكرانیایه و بۆلشفییه‌كان سازشی زۆریان بۆ نه‌ته‌وه‌په‌رسته یاخیبووه‌كان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئۆكرانیای ئێستا له‌سه‌ر حیسابی خاكی مێژوویی رووسیا دروستكراوه و پۆلشفییه‌كان دۆنباسیان به‌هێز له ئۆكرانیاوه لكاندووه و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو فێڵبازی و به‌تاڵانبردنه‌ش، دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، رووسیا دانی به هه‌موو وڵاتێكدا ناوه.
پوتن گوتیشی: له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1991 تا 2013، داهاتی بودجه‌ی ئۆكرانیا له ته‌واوی هاوكارییه‌كانی رووسیاوه گه‌یشتووه‌ته 250 ملیار دۆلار، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌په‌رستانی ئۆكرانیا به پاڵپشتی رۆژئاوا، له ساڵی 2014 به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تیان هه‌ڵنۆشی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و نه‌ته‌وه په‌ره‌ستانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئۆكرانیایان گرتووه‌ته ده‌ست، شه‌پۆلێك له تیرۆر و كوشتن و بڕینیان خوڵقاندووه و كه‌سیشیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یان سزا نه‌دراوه.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه سزا ده‌ده‌ین، كه له كاره‌ساته‌كه‌ی ئۆدیسا له ساڵی 2014 به‌رپرسن و به‌گوته‌ی خۆی، سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا ئه‌و وڵاته به‌ره‌و له‌ده‌ستدانی ته‌واوه‌تی سه‌روه‌ریه‌كه‌ی ده‌به‌ن.
گوتیشی: لێدوانه‌كانی ئۆكرانیا له‌باره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی، قسه‌ی پڕوپوچ نینه و ناكرێت ئێمه به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانانه بێ وه‌ڵام بین.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ماوه‌یه‌كه به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی به‌ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" گرژییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا گه‌یشتوونه‌ته لێواری ته‌قینه‌وه و رووسیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادات ئۆكرانیا ببێته ئه‌ندام له ناتۆ.
له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوای پشتیوانی له ئۆكرانیا ده‌كه‌ن، دواجاریش ئه‌و گرژییانه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی رووسیا زیاتر له 150 هه‌زار سه‌رباز به ته‌واوی ئۆتۆمبێل و چه‌كی سه‌ربازییه‌وه بگوازێته‌وه سه‌ر سنووری ئۆكرانیا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ناتۆی به‌دوای خۆیدا هێنا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، پوتن سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رووسیای كرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی پرسی هه‌ردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆگانسكیان به سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاند، كه تا ئێستاش مۆسكۆ ئه‌و دوو كۆماره به خاكی ئۆكرانیا ده‌زانێت.
ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه پشتیوانی‌یان له بیرۆكه‌ی داننان به هه‌ردوو كۆماره‌كه‌دا نیشاندا.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كرملین رایگه‌یاند، پوتن به‌نیازه له زووترین كاتدا مه‌رسوومه‌كه واژۆ بكات و باسی ئه‌وه‌شی كرد، "هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا بێئومێدبوونی خۆیان له‌و هه‌نگاوه‌ی پوتن راگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كان نیشانداوه".
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی رووسیا هه‌ریه‌ك له ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و ئۆلاف شۆڵتس، راوێژكاری ئه‌ڵمانیای نیگه‌رانكرد و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا داوای له ئه‌نجومه‌نی به‌رگری فه‌ره‌نسا كردووه، هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ئۆكرانیا كۆببنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پوتن و بێئومێدبوونی له بڕیاری پوتن بۆ داننان به هه‌ردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆگانسك، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ نزیكترین هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانی به‌زووترین كات دۆخی ئۆكرانیا تاوتوێ بكات.
H.B