كوردستان24 ورده‌كاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی بڵاوده‌كاته‌وه
هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه و پارتی و سوننه و سه‌درییه‌كان له نزیكترین كاتدا كۆده‌بنه‌وه.. ده‌نگۆی راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێش له‌لایه‌ن مالیكییه‌وه له ئارادایه

K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی "ئیتاری ته‌نسیقی" به‌ته‌واوی بێ‌ئومێد بوو له‌وه‌ی كه بتوانێت له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان حكومه‌تێكی ته‌وافوقی پێكبهێنێت، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سیاده‌ی سوننه‌كان و ره‌وتی سه‌در چڕكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ له شاری نه‌جه‌فه‌وه به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا.
لهوبارهیهوهشڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، تا ئێستاش سه‌در سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانی پێكبهێندرێت و پێشتریش سه‌در ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دانابوو، كه هه‌ر لایه‌نێكی چوارچێوه‌كه ده‌توانێت به‌شداری له حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانیدا بكات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی نوری مالیكی و ده‌وڵه‌تی یاسا هیچ رۆڵێكیان تێدا نه‌بێت و به‌شداری له حكومه‌تدا نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ردانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی موقته‌دا سه‌در بۆ ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا، ئاماده‌كاریه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سه‌در و سیاده‌ی سوننه‌كان.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، ئامانجی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه زیاتر بۆ خۆڕێكخستنه‌وه‌یه و كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئاستی باڵا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه، سبه‌ی ئێواره یان سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، ئاخۆ له هه‌ولێر ده‌بێت یان له به‌غدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌كاتێكدا كه بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه دادگای فیدراڵ سكاڵای ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی یه‌كلایی بكاته‌وه، كه تانه‌یان له دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار داوه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی دادگای فیدراڵ، كۆبوونه‌وه سێقۆڵییه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌روه‌ها گوتی: باس له پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ به‌ناوی هاوپه‌یمانی "ثبات" ده‌كرێت، كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری بێلایه‌ن و چه‌ند دانه‌یه‌كی جیابووه‌وه له هاوپه‌یمانی عه‌زم له‌خۆده‌گرێت و ژماره‌یان 123 په‌رله‌مانتاره و له‌لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.
گوتیشی: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئێستا ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نوێیه هه‌وڵ ده‌دات له نزیكترین كاتدا ناوی ته‌واوی په‌رله‌مانتاره‌كانی كۆبكاته‌وه و پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام موقته‌دا سه‌در ده‌یه‌وێت به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه رابگه‌یه‌ندرێت، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی خۆی رابگه‌یه‌نێت و هه‌وڵیش ده‌دات جارێكی دیكه به‌ڵێن به پارتی دیموكراتی كوردستان بدات، كه ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ده‌ن.
شڤان جه‌باری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌كاتێكدا ته‌نها 16 رۆژ ماوه‌ی ده‌ستووری بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ماوه، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردووه.
H.B