هه‌ردوو بڕیاره‌كه‌ی پوتن لە سیستەمی زانیاریی رووسیا بڵاوکرانەوه
"سەرۆکی رووسیا، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد ئاشتی و سه‌قامگیری لە ھەردوو کۆماری دۆنیتسك و لۆهانسك بپارێزن"

K24- هه‌ولێر:
سەرۆکی رووسیا، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد ئاشتی و سه‌قامگیری لە ھەردوو کۆماری دۆنیتسك و لۆهانسك بپارێزن.
ئەو دوو بڕیاره‌ی کە بەمەبەستی ناسینی کۆماری دۆنیتسك و لۆگانسك لەلایەن پوتینەوە واژووکران، لە سیستەمی زانیاریی ئەو وڵاتە بڵاوکرانەوە.
پوتین فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە بۆ پاراستنی ئاشتی لە ھەردوو کۆمار، چالاکی پێویست ئەنجام بدەن.
لە پاڵ ئەمە پوتن فەرمانی بە وەزارەتی دەرەوە کرد رێکەوتن لەبارەی دروستكردنی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ هه‌ردوو كۆمار ئه‌نجام بده‌ن.
پوتن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هه‌ردوو بڕیار کە ھەر یەکیان لە پێنج ماددە پێکدێن، له رۆژی واژووکردنیانەوە چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا دووپاتیكرده‌وه، ئۆكرانیا خاكی رووسیای كۆنه و گوتی: مێژوو سه‌لماندوویه‌تی لینین دامه‌زرێنه‌ری ئۆكرانیایه و جه‌ختیكرده‌وه، له ئێستاوه ئۆكرانیای نوێ دێته ئاراوه.
ئه‌م گوتانه‌ی پوتن له میانه‌ی گوتارێكدا له‌باره‌ی داننان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆهانسك هاتوون و سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا گوتی: ئۆكرانیا به‌شێكه له كولتووری رووسیا و په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییمان له‌گه‌ڵ گه‌لی ئۆكرانیا هه‌یه و هیچ كه‌سێك ناتوانێت نكۆڵی له‌وه بكات.
سه‌رۆكی رووسیا له گوتاره‌كه‌ی دووپاتیكرده‌وه، ڤلادیمێر لینین دامه‌زرێنه‌ری ئۆكرانیایه و بۆلشفییه‌كان سازشی زۆریان بۆ نه‌ته‌وه‌په‌رسته یاخیبووه‌كان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئۆكرانیای ئێستا له‌سه‌ر حیسابی خاكی مێژوویی رووسیا دروستكراوه و پۆلشفییه‌كان دۆنباسیان به‌هێز له ئۆكرانیاوه لكاندووه و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو فێڵبازی و به‌تاڵانبردنه‌ش، دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، رووسیا دانی به هه‌موو وڵاتێكدا ناوه.
پوتن گوتیشی: له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1991 تا 2013، داهاتی بودجه‌ی ئۆكرانیا له ته‌واوی هاوكارییه‌كانی رووسیاوه گه‌یشتووه‌ته 250 ملیار دۆلار، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌په‌رستانی ئۆكرانیا به پاڵپشتی رۆژئاوا، له ساڵی 2014 به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تیان هه‌ڵنۆشی.