پوتن داواكاریه‌ك له‌باره‌ی به‌كارهێنانی هێز له ده‌ره‌وه‌ی سنوور له ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی رووسیا ده‌كات
سه‌رۆكی رووسیا داوای ده‌ستكرانه‌وه له ئه‌نجومه‌نی فیدراڵیی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا داوای ده‌ستكرانه‌وه بۆ به‌كارهێنانی هێز له ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نجومه‌نی فیدراڵیی په‌رله‌مانی رووسیا كرد.
ڤالنتینا ماتڤیێنكۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵیی په‌رله‌مانی رووسیا رایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته داواكارییه‌كی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی هێزی چه‌كداری له ده‌ره‌وه‌ی سنووری رووسیا ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی كردووه.
ماتڤیێكۆ له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵ گوتی: داواكارییه‌كی له پوتنه‌وه پێگه‌یشتووه له‌باره‌ی به‌كارهێنانی هێزی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی رووسیا و گوتیشی: ئه‌و بابه‌ته ده‌خاته كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه و مشتومڕی كراوه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به میدیاكانیان راگه‌یاندووه، كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای لێكردوون، ده‌نگی ئه‌رێ به‌و داواكارییه‌ی پوتن بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دوای ده‌ركردنی بڕیاره‌كه راسته‌وخۆ بچێته بواری جێبه‌جێكردن.
پڕۆژه بڕیاره‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، بڕیاردان له‌باره‌ی ژماره‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان و ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له ده‌ره‌وه‌ی سنوور، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی رووسیایه.
H.B