ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی رووسیا داواكارییه‌كه‌ی پوتنی په‌سه‌ند كرد
K24- هه‌ولێر:
ڤالنتینا ماتڤیێنكۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی رووسیا (په‌رله‌مان) رایگه‌یاند، داواكاری ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان بۆ به‌كارهێنانی هێز له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی رووسیای په‌سه‌ندكرد.
له بڕیارنامه‌یه‌كدا ئه‌نجومه‌نی ناوبراو رایگه‌یاند، پڕۆژه بڕیاره‌كه به ده‌نگی 153 سیناتۆری رووسی په‌سه‌ندكرا.
له بڕیاری ئه‌نجومه‌ندا هاتووه: "ئه‌نجومه‌نی فیدراڵ داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی رووسیای بۆ به‌كارهێنانی هێز له ده‌ره‌وه‌ی خاكی رووسیای فیدراڵ به‌گوێره‌ی بنه‌ما یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه به‌ركاره‌كان په‌سه‌ندكرد".
پڕۆژه بڕیاره‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، بڕیاردان له‌باره‌ی ژماره‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان و ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له ده‌ره‌وه‌ی سنوور، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی رووسیایه.
وه‌ك راشگه‌یه‌نداوه، بڕیاره‌كه راسته‌وخۆ دوای ده‌ركردنی، هه‌ر ئه‌مڕۆ چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن.
H.B