رووسیا بڕیارێكی نوێی له باره‌ی ئۆكرانیاوه دا
مانه‌وه‌ی له كییڤ یه‌كلا ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له میانی ئاڵۆزییه‌كانی ره‌وشی سیاسی و ئه‌منیی ئۆكرانیا، ئه‌مڕۆ رووسیا بڕیارێكی نوێی له باره‌ی مانه‌وه‌ی دیپلۆماتكارانی له‌و وڵاته ده‌ركرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، ته‌واوی دیپلۆماتكارانی له ئۆكرانیا ده‌كێشێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: دوای رێگه‌دانی ئه‌نجوومه‌نی ئیتیحادی بۆ ناردنی سوپای رووسیا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كاتی ئه‌وه‌یه له پێناو پاراستنی گیانیان ته‌واوی دیپلۆماتكارانی رووسیا له ئۆكرانیا بێنه ده‌ره‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: AFP