تره‌مپ: له‌سه‌رده‌می مندا هه‌رگیز پوتن وای نه‌ده‌كرد
من پوتن زۆر باش ده‌ناسم

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، "دۆناڵد تره‌مپ" له باره‌ی قه‌یرانی ئۆكرانیا هاته ده‌نگ و گوتی: له‌سه‌رده‌می مندا هه‌رگیز پوتن به‌و جۆره ره‌فتاری نه‌ده‌كرد.
"تره‌مپ" ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی جۆ بایدنی شوێنگره‌وه‌ی گرت و گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تینم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن هه‌بوو و له‌سه‌رده‌می مندا هه‌رگیز پوتن به‌و جۆره ره‌فتاری نه‌ده‌كرد، كه ئێستا له سایه‌ی ئیداره‌ی كۆشكی سپی‌دا ده‌یكات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر من ده‌سه‌ڵاتم هه‌بوایه و ئیداره‌ی رهوشهكهم كردبا، هه‌رگیز ئه‌وه‌ی ئێستا له ئۆكرانیا رووده‌دات، رووی نه‌ده‌دا.
ئه‌وه‌شی گوت: من پوتن زۆر باش ده‌ناسم. ئه‌و له سه‌رده‌می مندا هه‌رگیز رێی وای نه‌ده‌گرته به‌ر، ئه‌سته‌مه شتێكی وای كردبا.
پێشتر دیموكراته‌كان به‌رده‌وام ره‌خنه‌یان له تره‌مپ ده‌گرت و تۆمه‌تباریان ده‌كرد، به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ پوتندا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌و سزایانه‌ی بایدن به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندوویه‌تی، تره‌مپ گوتی: ئه‌وانه سزای لاوازن و هیچ نین به‌راورد به‌و كاره‌ی رووسیا كردوویه‌تی و ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر وڵاتێكدا و ناوچه‌یه‌كی ستراتیژییدا.
سه‌رچاوه: AFP